قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به حوكمی گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له نێره‌و بۆ مێ یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ژماره (5) له به‌رواری 15/6/2022م به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه:
گۆڕینی ڕه‌گه‌ز له‌به‌ر ویست و حه‌ز و ئاره‌زووی كه‌سی له نێره‌وه بۆ مێ یا به‌پێچه‌وانه‌وه، له ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا به هیچ جۆرێك ڕێگه پێدراو نییه‌و و دروست نیه‌و حه‌رامه، چونكه ئه‌وه گۆڕینی یاسا و ڕێسای خوای گه‌وره‌یه, و پێی ده‌وترێت (تغییر خلق الله) وبۆ هیچ كه‌س نیه ئه‌و سنووره ببه‌زێنێ وده‌ستكاری نه‌خش و ودروستكراوی خوای گه‌وره بكات و، ئه‌م كاره ساخته‌و گزی خه‌ڵه‌تاندنی تیادایه‌و كاری شه‌یتانه، ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره خوای گه‌وره له سوره‌تی (النساء) ئایه‌تی(119): ده‌فه‌رموێت: (وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا).
وه هه‌ر پزیشك یاناوهندێكی پزیشكی به‌شدار بێت له‌م جۆره نهشتهرگهریانهدا گوناهباره‌و به‌شداره له‌و كاره حه‌رامه.
وه هه‌روه‌ها له شه‌ریعه‌تدا ته‌نانه‌ت هه‌موو جۆره خۆشوبهاندنێكی نێر به مێ یان مێ به‌نێر حه‌رام كراوه ، له‌فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا هاتووه: (لَعَنَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ المُخَنَّثِينَ مِنَ الرِّجَالِ، وَالمُتَرَجِّلاَتِ مِنَ النِّسَاءِ، وَقَالَ: «أَخْرِجُوهُمْ مِنْ بُيُوتِكُمْ) رواه البخاری (7/159) برقم: 5886
به‌ڵام بوونی گرفتی دوو توخمی (الخنثى) نێره‌موكی له سكماكه‌وه له كه‌سێكدا گرفتی جینیی خیلقییهو كه‌سی گرفتار بێتاوانه و پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و, ئه‌و جۆره كه‌سانه جێگه‌ی به‌زه‌یین و, ئه‌بێت پاشگوێ نه‌خرێن و, به چاوی سووك سه‌یر نه‌كرێن و, له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێزرێندرێن و, ده‌ستیان بگیرێت تا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و دێنه‌وه سه‌ر حاڵ و باری سروشتی خۆیان، هه‌روه‌ها له سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تدا پێویسته هاوكاری بكرێن و گرنگییان پێبدرێت.
وه ئه‌نجومه‌ن له فه‌توای ژماره (21) له به‌رواری13/7/2021 ئاماژه‌ی به‌م حاڵه‌ته كردووه ، بۆیه هه‌ر كه‌سێك له زكماكه‌وه، دارای هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بوو (نێره‌مووك) بوو لایه‌كی به هێزتر بوو له لایه‌كی دیكه‌ی، یان به‌لای خۆیه‌وه ته‌واو ڕوون نه‌بوو كه نێره یان مێ وا باشه سه‌ردانی لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی وچاره‌سه‌ر كردنی، چونكه له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروسته نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و گوناهبار نابێت.
له كۆتاییدا: داواكارین له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕێگری بكات له هه‌ر هه‌وڵێكی گۆڕینی ڕه‌گه‌زو هه‌روه‌ها هاوڕه‌گه‌زبازی كه له‌م دواییانه‌دا به‌داخه‌وه خه‌ریكه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه دیارده‌یه‌كی دزێو‌و حه‌رامه و پێچه‌وانه‌ی فیتره‌ت و ڕه‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی و كورده‌وارییه .
والله تعالى أعلم.
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه و سلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
15/ ژی القعده/ 1443ه = 15/6/2022م = 28/ جۆزه‌ردان/ 2722ك