لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیری میسیار لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاوە بووە مژاری ڕۆژو، هاوڵاتیانیانی بەو بابەتەوە سەرقاڵ کرد.
ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان سەرنجی موسوڵمانان و هاوڵاتیان بۆ ئەو ڕاستیە ڕادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نیە و بە پەسندی نازانین بە هۆی نەگونجانی لە گەڵ مەقاصيدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا.
هەر بۆیە داواکارین لە زانایانی ئایينی بەڕێز خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیریە بە دوور بگرن،
لەگەڵ ڕێزدا.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا
31ی8ی2022