لین میسن، كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك شاجوانی باشووری ئه‌فریقیا هه‌ڵبژێردرا، ئێستا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بڕیارمدا موسڵمان ببم، چونكه ئیسلام ئارامی‌و هێمنی‌و ره‌وشت به‌رزی ده‌به‌خشێته‌وه.
هه‌واڵی موسڵمان بوونی شاجوانی باشووری ئه‌فریقیا، به گه‌وره‌یی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌نگی دایه‌وه، له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه ناوبراو رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 10/7/2012 له شاری غه‌ززه‌و، به‌هۆی ئیمان‌و خۆڕاگری‌و ره‌وشت به‌رزی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، له‌نێو ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی شاره‌كه موسڵمان بوونی خۆم راگه‌یاندو، ئیٍستاش هه‌ست به‌بوێری‌و ئارامی‌و دڵخۆشی ده‌كه‌م.
ئه‌مه‌و خاتوو لین، بڕیاریداوه به مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنا بوون به ئایینی پیرۆزی ئیسلام، سه‌ردانی حه‌ره‌می مه‌ككه‌ی پیرۆز بكات‌و، له‌هه‌مان وه‌ك پشتیوانیه‌ك بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و خۆڕاگری غه‌ززه، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یجێكی پشتیوانی درووستكردووه‌و، هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی ژیانی پڕ له نه‌هامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌خاته روو.
شایه‌نی باسه: دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو وه‌ك شاجوان هه‌ڵبژێردرا، بوو به ئه‌ندام له چه‌ند رێكخراوێكی فریاگوزاری‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دووجار سه‌ردانی شاری غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینی كردووه‌و، دواجار به‌هۆی بینینی حاڵ‌و گوزه‌رانی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌و، خۆڕاگری‌و بڕوا‌و متمانه‌یان به‌خواو، پاشان ره‌وشت به‌رزیان، دوای ساڵێك بیركردنه‌وه ئیسلام بوونی خۆی راگه‌یاند.