به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی [شێخ عه‌فان نقشبه‌ندی] سه‌رۆكی یه‌كیتی ماموستایانی كوردستان وبهرلهمانتاری بێشوو كه‌سایه‌تی ناسراوی میلله‌ته‌كه‌مان ، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نه‌قشبه‌ندی و شێخانی هه‌ورامان ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
[به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان ]
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
به‌رێزان شیخانی نه‌قشبه‌ندی و هه‌ورامان
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی[شیخ عفان نقشبه‌ندی]مان بێگه‌یشت، كه به‌هۆی نه‌خوشیه‌وه گیانی پیرۆزیانی به‌رز بۆوه بۆ ئاسمان،به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ماموستیانی ئاینی ناو شاری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م مورید و شه‌یدایانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاو به‌شی خه‌متان ده‌زانین، تكاكار و خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سێبووری وئارامیتان بدات وخوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی
إِنَّا لِلَّهِ ؤإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
|