یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی (پێكه‌وه‌، له‌ پێناو كه‌مردنه‌وه‌ی قوربانیانی هاتوچۆ)دا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/07/2012 : 15:13:13
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 18/7/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌شداری كرد له‌ كۆنفڕانسێكی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌ ژێر ناونیشانی: (پێكه‌وه‌، له‌ پێناو كه‌مردنه‌وه‌ی قوربانیانی هاتوچۆ)، له‌ هۆتێلی (هه‌ولێر تاوه‌ر) له‌ شاری هه‌ولێر.

 

ئه‌مه‌و كۆنفڕانسی ناوبراو، به‌ به‌شداری فراوانی هه‌ریه‌ك له‌ ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و، فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆی هه‌رێم‌و، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و، ته‌ندروستی‌و، رۆشنبیری‌و، ناوخۆ‌و، په‌ڕله‌مانتاران‌و، چاڵاكوانان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردو، وێڕای پێشكه‌شكردنی چه‌ندین وتارو سمینارو، گرێدانی گفتوگۆی نێوان گڕوپی به‌شداربووان، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو، تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ رێكخه‌رو ئاماده‌بووانی كۆنفڕانس، پشتیوانی‌و ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانی بۆ راسپارده‌و هه‌وڵه‌كانی كۆنفڕانسه‌كه‌ دوپاتكرده‌وه‌و، باسی له‌ فه‌توای پابه‌ندبوون به‌یاساكانی هاتوچۆ كرد، كه‌ له‌ لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان ده‌رچووه‌، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ئاشناكردنی شوفێرانی كوردستان، به‌ ده‌قه‌ پیرۆزه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ یاساو مافی رێگاو هاتوچۆ له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

 

ئه‌مه‌و دواترو، له‌ رۆژی دوومی كۆنفڕانس، ره‌شنووسی راسپارده‌كانی  رۆژی یه‌كه‌می كۆنفڕانس خرایه‌ روو، پاشان به‌گفتوگۆی كراوه‌ی به‌شدابووان راسپارده‌كان هه‌ندێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات‌و، دواتر به‌ ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ته‌واوی راسپارده‌ی كۆتایی كۆنفڕانسه‌كه‌ خوێنرایه‌وه‌و، پاشان لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی راسپارده‌كان پێكهێنراو، كه‌ له‌ ناویاندا نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایانیش هه‌بوو، وه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتایی به‌ كاره‌كانی كۆنفڕاسه‌كه‌ هات.