یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
وەزیری داد سەردانی یەكێتی زانایان دەكات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/07/2012 : 13:58:02
قه‌باره‌ی فۆنت

پێشنویوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەمە 23/7/2012 بەڕێز شێروان حەیدەری وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی پیرۆز، سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد.

 

لەسەرەتای دانیشتنەكەدا مەلا عەبدولا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بەخێرهاتنێكی گەرمی وەزیری دادی كرد‌ون پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە هەموو موسڵمانان كرد‌و، سوپاسێكی گەرمی وەزیری دادی كرد بۆ ئەم بەسەركردنەوەیە‌و، هەروەها سوپاسی بەڕێزییانی كرد، لەسەر ئەوەی كۆمەڵێك هەڵوێستی ئیجابی جوانی هەبووە بۆ پشتیوانی لە مامۆستایانی ئایینی.

 

پاشان چەند تەوەرێك قسە‌و باسیان لێوە كرا، بەتایبەتی مەسەلەی چۆنیەتی رێكخستنی فەتوا‌و لایەنی یاسایی، چونكە خەڵك پێویستی بەوە هەیە هەمیشە لایەنی شەرعییان بۆ روونبكرێتەوە.

 

وەزیری داد پشتیوانی لە قسەكان كرد‌و، گووتی: من كە لە نزیكەوەم ئێستا دەزانم چەندە پێویستە ئەم لایەنە كاری لەسەر بكرێت، بۆیە وەكو وەزارەتی داد هەموو پشتیوانییەكی ئەم بیرۆكەیە دەكەم‌و، بەرنامەیەكی هاوبەشیشیان قسە لێوە كرد، بۆ ئەوەی ئیش لەسەر ئەم لایەنە بكەن.

 

پاشان قسە لەسەر ئەوە كرا، كە پڕۆژە یاسای مەئزونی شەرعی، زۆر پێویست‌و گرنگ بوو، بە هیچ شێوەیەكیش بۆ ئەوە نەبوو، بكرێتە بەدیلی یاسا‌و دادگا، بۆیە زۆر گرنگە كار لەسەر ئەم پڕۆژەیە بكرێت، لەو بارەوەش وەزیری داد روونی كردەوە، ئەم پرَۆژەیە چڕتر كاری لەسەر بكەن، بۆ ئەوەی لە ئاییندەدا، بتواندرێت كاری باشتری لەسەر بكرێت‌و، پێش قسە لەسەر كردنی روونكردنەوەی باشی لەسەر بدرێت.

 

جێی باسە لە دانیشتنەكەدا هەر یەك لە مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مەلا محەمەد وەرتی‌و مەلا جەعفەر گوانی ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان ئامادە بوون.