یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی جیهانی‌و نوێ‌ بۆ دواترین سووده‌ ته‌ندرووستیه‌كانی رۆژووگرتن
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/07/2012 : 14:47:40
قه‌باره‌ی فۆنت

له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانست‌و، ساڵانه‌و رۆژ له‌ دوای رۆژ، گه‌وره‌یی‌و باڵایی ئیسلام‌و، حیكمه‌ت‌و سووده‌كانی په‌یڕه‌ویكردن له‌ به‌رنامه‌و رێوشوێنه‌ پیرۆزه‌كانی، له‌ رێگه‌ی توێژینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌ورده‌كانه‌وه‌، روونترو دیارترو گه‌شاوه‌تر ده‌بێت.

 

له‌ دوایین ژماره‌ی خۆیدا، گۆڤاری هه‌فتانه‌ی (فام ئه‌كتویل)ی فه‌ڕه‌نسی بڵاویكرده‌وه‌: به‌ پێی توێژینه‌وه‌ی تیمێك له‌ زانایانی ئه‌مه‌ریكی‌و ئیتاڵی ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌: رۆژوو گرتن چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی مێشك‌و خوێن، به‌تایبه‌تی زه‌هایمه‌ر‌و شه‌له‌لی ‌و له‌رزۆكی.

 

له‌ درێژه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا، كه‌ (ئه‌لجه‌زیره‌ نێت) بڵاویكردۆته‌وه‌، هاتووه‌: به‌رۆژووبوونی ته‌نها 2 رۆژ ، ته‌واوی خانه‌كانی مێشك چاڵاك ده‌كات‌و، به‌رۆژووبوونی 10 رۆژیش چاره‌سه‌ره‌ێكی زۆر سه‌یرو گونجاوه‌ بۆ هه‌وكردنی جومگه‌كان‌و، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و، به‌رۆژووبوونی 12 رۆژیش سوودی زۆری ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن بوونه‌ته‌وه‌.

 

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌: كه‌ به‌رۆژووبوونی مانگێكی ته‌واو، به‌ڕێژه‌ی 40% له‌ زیان‌و مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ خانه‌ چه‌وریه‌كانی له‌ش داده‌به‌زێنێت‌و، پارێزه‌رێكی چاڵاكیشه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك‌و پێست‌و مێشك‌و، به‌رۆژووبوونی ته‌نها 5 رۆژ گه‌شه‌كردنی خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كزو لاواز ده‌كات‌و، هه‌مان توانای چاره‌سه‌ركردنی كیمیاوی ده‌بێت.

 

ئه‌مه‌و له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی یابانی ئاشكرای كردووه‌: كه‌ رۆژووگرتن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كانی وه‌ك: خه‌مۆكی‌و داڕمانی ده‌روونی‌و بێزاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر 380 كه‌س كراوه‌و، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌، دوای به‌رۆژووبوون، به‌ڕێژه‌ی 87% چاك بوونه‌ته‌وه‌.