ئا: سایتی زانایان
بە گوێرەی ڤیدیۆیەك، كە لە كۆمەڵێك ماڵپەڕی (یوتیوب) بڵاوكراوەتەوە، مێش هەنگوێنێك دەردەكەوێت، كە ئەم مێش هەنگیونە دەكەوێتە سەر پەرداخێكی ئارەق، پاشان وەكو مرۆڤی ئارەقخۆر، تێك دەچێتو بەم لاو ئەملا دەكەوێت.
بەڵام ئەوەی سەیرو جێگەی تێڕامانە، كاتێك ئەم مێش هەنگوینە، دەیەوێت، بچێتەوە ناو شانەكەی، كارەكەرانی ناو شانەكە رێگەی پێنادەن بچێتە ژوورەوەو، لەگەڵ گەیشتنی دەری دەكەنە دەرەوەو، قاچەكانی دەبڕنەوە.
هەر لێرەوە حیكمەتی پاكیو شیفای هەنگوینمان بۆ دەردەكەوێت، كە ناهێڵن شتی پیسی تێكەڵ ببێت، هەروەها پیشیو خراپی ئارەقخواردنەوەشمان بۆ دەردەكەوێت، بۆیە گیاندارێكی وەك مێش هەنگوین خۆی لێ دەپارێزێت، هیوادارین مرۆڤەكانیش هەست بەم زیانە بكەنو، لێی دوور كەونەوە.
ئەمەی خوارەوە لینكی ڤیدیۆیەكەیە:
http://youtu.be/FH5xYuqycZ4