یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
خانه‌قین: یه‌كێتی زانایان به‌شداری پرسه‌ی پارێزگاری دیاله ده‌كات‌و پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/08/2012 : 12:05:09
قه‌باره‌ی فۆنت

 دانا مه‌لا حمه‌امین – گه‌رمیان :

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌ڕێز (هیشام ئه‌لحه‌یالی) پارێزگاری دیاله، شاندێكی لێژنه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان زانایان به‌رپرسی ناوچه‌و ، ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئایینی به‌شداریان كرد رێوڕه‌سمی پرسه‌ی خوا لێخۆشبوو، له‌ شاری به‌عقوبه‌.

 ئه‌مه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، لێژنه‌ی ناوبراو پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی دیوانی پارێزگاری دیالا كرد، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

 

به‌ناوی خاوی گه‌وره‌و میهره‌بان

بۆ / دیوانی پارێزگاری دیالا

بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌

 به‌ خه‌م‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز (هیشام ئه‌لحه‌یالی) پارێزگاری دیالا مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ناوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پرسه‌نامه‌ی خۆمان ئاراسته‌ی دیوانی پارێزگاو، خه‌ڵك‌و دانیشتوانی دیالاو، خزم‌و دۆست‌و هۆزی خوا لێخۆشبوو ده‌كه‌ین‌و، داواكارین له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زن، كه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات‌و، سێبوری‌و ئارامی ببه‌خشی به‌ كه‌س‌و كارو خۆشه‌ویستانی.

 إنا لله وإنا الیه راجعون

 یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

لێژنه‌ی ناوچه‌ی خانه‌قین

20/8/2012