یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
ناوی ده‌چێته‌ (گینیس)ه‌وه‌: موسڵمانێك گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ـ ده‌نووسێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/09/2012 : 14:21:49
قه‌باره‌ی فۆنت

 (ئه‌وه‌ محمده‌)، ناوی ئه‌و كتێبه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین كتێبی سه‌ر دونیایه‌و، موسڵمانێكی ئیماراتی له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا  ـ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ـ نووسیویه‌تیه‌وه‌و، له‌ كتێبی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان تۆماركراوه‌.

 له‌ رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تیه‌ ئایینیه‌كانی جیهانی ئیسلامی‌و، به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستان‌و جێنشینی دوبه‌ی‌و، زانایانی ئایینی‌و، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئاماده‌بووان، سه‌ره‌تای مانگی شه‌والی ئه‌م ساڵ، په‌رده‌ له‌ سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌ڵدرایه‌وه‌، سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشا.

 شایانی باسه‌: كتێبه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی نووسراوه‌ته‌وه‌و، كێشی ده‌گاته‌ 1500 كیلۆو، 420 لاپه‌ڕه‌یه‌و، درێژی‌و پانیه‌كه‌ی 4 به‌ 5 مه‌تره‌و، بۆ سوودی زیاتری خوێنه‌رانیش چه‌ندین چاپی بچووكی كتێبه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.