یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/09/2012 : 14:41:11
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان‌و، به‌ ئاماده‌بوونی جێگرو كارگێڕو ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌كان، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی مانگانی فراوانی خۆی ئه‌نجامدا.

 

ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌، به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌رپرسی لق تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ناوخۆیی و ڕێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایان به‌گشتی و، له‌سنوری گه‌رمیان به‌تایبه‌تی، دواتر كۆبونه‌وه‌ جه‌ختی له‌چه‌ندخاڵێك كرده‌وه‌ و، سوپاسی زانایانی ئاینی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كرد، كه‌ توانیویانه‌ سه‌ربه‌رزانه‌ و لێبڕاوانه‌ به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن به‌خزمه‌تكردنی موسوڵمانان و زیندوكردنه‌وه‌ی شه‌وانی قه‌درو، ته‌واوی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.

 هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ پێویستی یه‌كڕیزی و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان و زانایانی ئاینی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كرایه‌وه‌و به‌پێویست زانراو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێنمایی پێویست به‌ ستافی لق و لێژنه‌ ناوچه‌كان دراو، له‌ كۆتایشدا ڕاپۆرتی لێژنه‌ ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و، گفتوگۆی پێویستی له‌باره‌وه‌ كراو خوێندنه‌وه‌ی پێویست بۆ پێشنیارو داواكارییه‌كان كرا و كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه‌ هێنرا .