یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
هه‌ولێر: شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمێكی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/09/2012 : 17:02:19
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی دووشه‌ممه‌ 3/9/2012 له‌ مه‌ڕاسمێكدا له‌ شاره‌دێی به‌حركه‌ی سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێر، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ یاوه‌ری به‌رێزان مامۆستا شێخ عبدالباسیت بالیسانی‌و،مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌شداری كرد له‌ رێوڕه‌سمێكی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عبدالصمد ابراهیم عرب به‌حركه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا محسن علی حمدامین تارینانی.

ئه‌مه‌و له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وێڕای ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی‌و، به‌رپرس‌و كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ناوبراو و، مامۆستایانی ئایینی‌و، كه‌سایه‌تی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی، جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌، ئاماده‌بوون.

سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌ به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، دواتر وته‌ی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستای موجیز مامۆستا مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی پێشكه‌شكرا، پاشان به‌ڕێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و، تیایدا ئاماده‌یی‌و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی بۆ خوێندنی ئایینی دوپات كرده‌وه‌و، ئازادی كوردستانی به‌ گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی خوێندن به‌گشتی پێناسه‌كرد.

دواتر به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ وته‌یه‌كدا، وێڕای پیرۆزبایی‌و ده‌ستخۆشی‌و هیوای سه‌ربه‌رزی‌و به‌رده‌وامی بۆ هه‌ردوو مامۆستای وه‌رگری بڕوانامه‌و مامۆستای موجیز، تیشكی خسته‌ سه‌ر گه‌وره‌یی‌و شكۆی زانستی ئایینی‌و مامۆستایانی ئایینی‌و، داوای له‌ مامۆستایانی ئایینی كرد، كه‌ چاو له‌ زانایانی پێشین بكه‌ن‌و، هه‌موو هه‌ولێكیان بۆ به‌رز راگرتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت‌و، خۆیان دوور بگرن له‌ بیر ته‌سكی‌و، ناكۆكیه‌ ورده‌كان‌و، توندڕه‌وی‌و، خوێنده‌وه‌و خوێندن بكه‌ن به‌ چه‌كی سه‌رده‌م.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێزیان باسی له‌ دینداری‌و ئاینپه‌روه‌ری گه‌لی كورد كرد‌و، زیندو راگرتنی ئه‌و جۆره‌ رێو ره‌سمانه‌ی به‌ به‌ڵگه‌ هێنایه‌وه‌‌و، پاشان به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌، خه‌ڵاتی‌ هه‌ردوو مامۆستای ناوبراوی كرد.

شایانی باسه‌: له‌كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كشدا، ده‌قی بڕوانامه‌ی هه‌ردوو مامۆستایان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی خوێندرایه‌وه‌و، پاشان به‌ دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی پێهات.