شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به هه‌ماهه‌نگی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌رقاڵی گه‌یاندنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافن، كه به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ده‌ریان كردووه. لای خۆییه‌وه وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران جه‌ختیش له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان كرده‌وه و داواشی له مامۆستایانی ئایینی كرد كه به جوانترین شێوه‌له خزمه‌ت هاوڵاتییان دابن له‌م مانگه‌یه‌دا، هه‌روه‌ك به نووسراوێكی ره‌سمیش داوای له داموده‌زگاكانی سنوره‌كه كردووه كه هه‌وڵ بده‌ن رێز له مانگی ره‌مه‌زان بگرن و خواردن و خواردنه‌وه له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان قهدهبكرێت و له‌و چێشتخانه و سارده‌مه‌نییانه‌ی كه مۆڵه‌تییان هه‌یه په‌رده‌پۆش بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی سیمای موسڵمانیه‌تی له سنوره‌كه بپارێزرێت.
واش بڕیاره له‌م مانگه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك چالاكی جۆراوجۆری به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌راه‌یتی ئه‌وقافی سۆران له سنوره‌كه بێنه ئه‌نجام دان. |