یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
دەرهێنەری فیلمەكەی دەربارەی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەر بێت ئەكتەرەكانی چەواشەكردووە
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2012 : 11:46:23
قه‌باره‌ی فۆنت

ئا: سایتی زانایان 

بەپێی چەند راپۆرتێك، كە لە رۆژنامە‌و گۆڤارە رۆژئاواییەكان بڵاوكراونەتەوە، ئەلعەرەبیە كۆیكردوونەتەوە، دەركەوتووە دەرهێنەری فیلمەكە، كە كەسێكی ئیسرائیلی ئەمەریكییە بەناوی (سام باسیل) زیاتر لە 80 كەسی بەشداربووی فیلمەكە نەیانناسیوە، هەربۆیە روونكردنەوەیەكیان بڵاوكردۆتەوە، تێیدا روونی دەكەنەوە، كە دەرهێنەرەكە دوای تەواوبوونی فیلمەكە چەواشەی كردوونە‌و، بە دۆبلاژ ناوەڕۆكی فیلمەكەی شێواندووە. بۆیە رایدەگەیەنن، كە ئەوان تووڕەنە‌و، (100%) لە پشتەوەی ئەم فیلمە نینە، ئەوەش بەهۆی ئەو دەستكاری‌و درۆیانەی بۆیان زیاد كردووە، هەر لە راپۆرتەكاندا هاتووە، كە چەند قیبتییەكی میسری بەشداری فیلمەكەیان كردووە، هەر ئەوەش بوو میسریەكانیان زۆر تووڕە كرد، هەروەك تۆری جۆنز ئەو قەشەیەی قورئانی پیرۆزی سووتاند، پەیوەندی بە دەرهێنەری فیلمەكە كردووە، تا دوعای بۆ بكات‌و، پشتیوانی بكات لە بڵاوكردنەوەی فیلمەكە.

ئەكتەرەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەم فیلمە كاتێك دەرهێندراوە، بەهیچ شێوەیەك باسی (محمد)ی تێدا نەبووە، بەڵكو باسی چیرۆكێكی بیابان بووە، كە پتر لە 2000 ساڵ روویداوە، بەڵام دەهێنەرەكە شێواندوویەتی.