ڕۆژنامه‌ی (شه‌رق ئه‌وسه‌ت) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تازه موسڵمان بوێكی ئهمهریكیدا كه ناوی (مانسۆن)ه بڵاوكردۆته‌وه، له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا مانسۆن باس له چۆنیه‌تی موسڵمان بوونی خۆی ده‌كات، كه چۆن له‌ساڵی 2003 موسڵمان بووه.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا مانسۆن ده‌ڵێ: تاكه هۆكاری موسڵمانم بوونم، قورئانی پیرۆزه، به‌ڕاستی زۆر پێی سه‌رسامم، چونكه له نێو هه‌موو كتێبه ئاینیه‌كان قوڕئان زیاتر هانی بیركردنه‌وه ده‌دات و، قسه له‌گه‌ڵ عه‌قڵی مرۆڤ ده‌كات، به‌ر له موسوڵمان بوون و بڕوا هێنان به خودی قورئانیش، به‌مه‌ش له ئاینه‌كانی تر جیاوازی ئه‌بێت.
پاشان مانسۆن به‌رده‌وام ده‌بێ وده‌ڵێ: مه‌زنترین ئایه‌تی قوڕئان كه هه‌رده‌م له خه‌یاڵمه: ئایه‌تی (256)ی سوره‌تی(البقره)یه كه ده‌فه‌رموێ: (لا اكراه فی ا‌لدین) چونكه گه‌وره‌یی ئیسلام ده‌رئه‌خات و شوێنكه‌وتووانی وا تێده‌گه‌یه‌نێ كه: خۆیان دووركهن له‌كاری توند و تیژی و به‌زۆر كردنه موسڵمان، له‌ڕاستیدا هه‌رئه‌م ئایه‌ته زۆر هانیدام كه له قوڕئان نزیك ببمه‌وه.
شایانی باسه، مانسۆن كچێكی موسڵمانی هێناوه‌وه ئێستا خۆی و خێزانی له وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێن.
|