یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ مانگی ره‌مه‌زان
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/08/2010 : 11:26:06
قه‌باره‌ی فۆنت
بسم الله الرحمن الرحيم
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

موسلمانانی به‌قه‌در وخۆشه‌ویست:

له‌كانگای دڵه‌وه‌ به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسلمانانی جیهان به‌ گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌م، هه‌ر كوردێك له‌ هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیا یه‌ بێت پیرۆزبایی هاتنی ئه‌م مانگه‌ پر له‌ خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ی ئاراسته‌ ئه‌كه‌م ، به‌و هیوایه‌ین كه‌وا خوای په‌روه‌ردگار له‌ خێرو گه‌وه‌ره‌یی ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ بێ‌ به‌شمان نه‌كات و بیگێرێت به‌ مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ گه‌لی كوردی موسڵمان.
به‌رێزان :

دیاره‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز مانگی خێرات و بێراته‌، مانگی نزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌خوا، مانگی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندیه‌ له‌ په‌روه‌ردگار ، مانگی به‌خۆداچونه‌وه‌ و نوێبوونه‌وه‌یه‌ ، بۆ یه‌ ده‌بێ‌ هه‌موومان له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا به‌خۆدابچینه‌وه‌ له‌ :

لایه‌نی ئیمانییه‌وه‌ : ده‌بێ‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێرینه‌ بێت ، و هه‌موو تاكێكی موسلمان به‌خۆدا بچێته‌وه‌ و به‌رامبه‌ر ئیمان و خواناسی ، نابێ‌ كه‌سێك هه‌بێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ زێرینه‌ له‌ده‌ست بدات .

لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی : هه‌موومان ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ ده‌زانین،كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان جۆرێك له‌ سستیان تێ‌ كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ش خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا و گیانی خۆشه‌ویستی و هاوكاری ناكات، بۆیه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان پێویسته‌ له‌و لایه‌نه‌ش به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌كی جدی به‌ خۆیه‌وه‌ ببێنێت ، ئه‌مه‌شیان به‌ ئاشت بوونه‌وه‌ و سه‌ردانی كردنی ئه‌وانه‌ی قسه‌یان لێك بریوه‌ .

لایه‌نێكی دیكه‌ی زۆر گرنگ هه‌یه‌ ئه‌ویش لایه‌نی زیندوو بونه‌وه‌ی ویژدانه‌، له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا پێویستیمان به‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ر له‌نوێ‌ ویژدانمان زیندووتر بكه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی گیانی هاوكاری قوڵتر بكه‌ین، و ئاورێكی جدی له‌ خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌تیو ولێقه‌وماوه‌ و په‌ككه‌وته‌كان بده‌ینه‌وه‌ ، ئاگامان لێیان هه‌بن ، و هاوكاریان بكه‌ین ،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌ن كه‌ فعلن ره‌مه‌زان بۆ هه‌موو كه‌سێك نیعمه‌ته‌ .

به‌لام ده‌بێ‌ ویژدانی دوكاندار و بازرگانه‌كانیشمان زیندوو ببێته‌وه‌ ، لێتان ناشارمه‌وه‌ زۆر له‌ بازرگانه‌كان سیمای ناشیرینیان بۆ مانگی ره‌مه‌زان دروست كردووه‌، هێشتا ره‌مه‌زان دا نه‌هاتووه‌، هه‌موو شتی گرانه‌، هه‌ر جه‌نده‌ به‌ وتاری هه‌ینی و تیڤی و رادیۆكاندا قسه‌ی له‌ سه‌ر بكه‌ین ، به‌داخه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ كه‌م نه‌بۆته‌وه‌، موسڵمان پێویسته‌ له‌ ره‌مه‌زان له‌ چه‌ژنه‌كان ، داشكان بكات نه‌ك شت گران بكات .

له‌ هه‌مان كاتیشدا پێویسته‌ هه‌موومان ئه‌وپه‌ری رێز و حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زان ڕا بگرین، و هیچ جۆره‌ بێ‌ رێزیك به‌رامبه‌ر ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ نه‌كرێت و به‌ ئاشكرا بێ‌ رێزی ئه‌نجام نه‌درێت ، به‌تایبه‌تی كه‌ ئێستا خه‌لكێكی بێگانه‌ هاتوو چۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی زیاتر له‌ بیست و شه‌ش ده‌وله‌ت له‌ هه‌ولێری پایته‌خت هه‌یه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ شاره‌كانمان جۆن له‌ رابردوو سیمای مانگی ره‌مه‌زانی پێوه‌ دیار بوو، له‌م باروو دۆخه‌دا زیاتر سیمایه‌كی زیاتر له‌ خۆیه‌وه‌ ببێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رووی نه‌ته‌وه‌یشوه‌ سوود له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ وه‌رگرین. و بۆ نه‌توزه‌كانی تر و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان بیسه‌ڵمێنین كه‌ گه‌ڵی كورد گه‌لێكی په‌یوه‌ست به‌ ئیسلام و رێز و ته‌قدیر داده‌نێت بۆ ئه‌ركه‌ ئاینیه‌كان.

له‌ بیرشمان نه‌چێت ، بوونی هه‌موو كه‌سێك پێویسته‌ به‌راده‌ی سه‌ر به‌خۆیی و ئازادی ، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان دۆعا بۆ خاك و ولات و نیشتمان بكه‌ین، كه‌ خوای مه‌زن به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ و ئه‌و میلله‌ته‌ ببارێنێت، و ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تانی جیهان ببینه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ ده‌ستی تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه‌ و هه‌موو نه‌هامه‌تێك بمان پارێزێت .

جارێكی تر پیرۆزباییتان لێ‌ ده‌كه‌ین و خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موومانت قبوولی بكات.

مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان