یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
كه‌لار : شاندێكی لقی یه‌كێتی زنایان سه‌ردانی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/10/2012 : 10:21:15
قه‌باره‌ی فۆنت


دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربۆنی عه‌تا حمه‌ صاڵح سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لاره‌وه‌ شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌امین كارگێرانی لق سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌لاریان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران

سه‌ره‌تا سه‌رۆكی لقی زانایان په‌یامی پیرۆزبایی لقه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی گه یانده‌ سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆخواست له‌كاره‌كه‌یداو داوای له‌ناوبراو كرد كه‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ خزمه‌ت به‌ هاوڵاتیان بكه‌ات و درێغی نه‌كات له‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كاندا بكات و پێگه‌و رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له‌به‌رچاوبگرێت

له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز عه‌تا حمه‌صاڵه‌ح سه‌رۆكی نوێی شاره‌وانی كه‌لار سوپاسی سه‌ردانی شاندی زانایانی كردو به‌ڵێنی كاركردن و خزمه‌تكردنی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ زانایانی ئاینی به‌ده‌ر له‌ رۆڵ و پێگه‌ی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تیان فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تیشن و پێویسته‌ هه‌ر مافێك بۆ فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ هه‌بێته‌ مامۆستایانی ئاینیشی لێ به‌به‌شنه‌كرێت و خزمه‌ت بكرێن .