یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/10/2012 : 10:31:37
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 29/9/2012 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و جێگرو كارگێڕو ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌كان ، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی فراوانی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێ كردو پاشان سه‌رۆكی لق تیشكی خسته‌ سه‌ر وه‌زعی ناوخۆی یه‌كێتی زانایان و هه‌نگاوه‌كانی كاركردن و چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و به‌رێكردنی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان ، پاشان سه‌رۆكی لق تیشكی خسته‌ سه‌ر سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی زانایان بۆ به‌غداد و كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ئاینی و ناوه‌نده‌ سیاسیه‌كاندا ، پاشان كۆبونه‌وه‌ چه‌ند خاڵێكی تری خسته‌ به‌رباس ، له‌وانه‌ چۆنیه‌تی كاركردنی داهاتوو پێداچونه‌وه‌ به‌ ئیش و كاره‌كانی ڕابردوو ، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ داوای له‌ مامۆستایانی ئاینی كرد بتوانن له‌ سنوری گه‌رمیانداو له‌ رێگه‌ی مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی نه‌هێشتنی نه‌خوێنده‌واری سازبكه‌ن و هاوڵاتیان و نوێژخوێنان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ هۆشیاربكه‌نه‌وه‌ " پاشان به‌هۆی سه‌فه‌ركردنی سه‌رۆكی لق بۆ عه‌ره‌به‌ستانی سعودی و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كۆبونه‌وه‌  مامۆستا مه‌لا عه‌بدولسه‌لام تاوگۆزی  وه‌كو لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كرد بۆ راپه‌راندنی كاروباره‌كانی لقی گه‌رمیان له‌به‌رواری سه‌فه‌ركردنی لێپرسراوی لقه‌وه‌ تاوه‌كو گه‌رانه‌وه‌و ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی " له‌كۆتایشدا راپۆرتی لێژنه‌ ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگادن و خوێندنه‌وه‌ی پێویستیان بۆكراو داواكاری و پێشنیاره‌كان تاوتوێ كران و بریاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا .