یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
پیرمام: له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئاهه‌نگێكی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی (الاجازه‌ العلمیه‌) به‌رێوه‌چوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/10/2012 : 11:28:06
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 29/9/2012 له‌ هاوینه‌هه‌واری پیرمام (صلاح الدین) له‌ مزگه‌وتی (چوار خلفاْ  )، له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئاهه‌نگێكی به‌خشینی بڕوانامه‌ی زانستی (الاجازه‌ العلمیه‌)،به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ماموستایانی ئایینی‌و، پیاوماقوڵانی ناوچه‌كه‌‌و، به‌رپرسانی حیزبی و حكومی، سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و له‌ میانه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی وتارێكی پێشكه‌شكردو، تیایدا جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ جارێكیتر ئاوڕ بدریته‌وه‌ له‌ ره‌وشی حوجره‌و فه‌قێ و مه‌دره‌سه‌كانی فه‌قێیان‌و، هه‌روه‌ها باسی له‌ ده‌رماڵه‌و معاشی مامۆستایانی ئایینی كرد، كه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵا فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ی حكومی زۆر كه‌متره‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا, به‌ڕێزیان باسی له‌ گه‌وره‌یی‌و شكۆمه‌ندی زانایانی ئایینی كوردستان كردو، زیاتر گوتی: به‌ خۆشحاڵی‌و سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم: كه‌ پاكترین ئه‌ندامی كۆمه‌لگا مامۆستایه‌‌و، هیج كات له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌بڕاون، به‌ڵكو له‌ سه‌رده‌می رژێمی له‌ ناوچووی سه‌دامیش چه‌ندان مامۆستا شه‌هیدو ده‌ربه‌ده‌رو زیندانی كراون‌و, ته‌نها یه‌ك مامۆستایش ئاماده‌ نه‌بووه‌ خاك وخه‌ڵكه‌كه‌ی بگۆڕیته‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌رده‌میه‌كان.

شایه‌نی باسه‌: له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا پێنج مامۆستا بڕوانامه‌یان وه‌رگرت، كه‌ بریتی بوون له‌ به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئومێد مسته‌فا بالیسانی و، مامۆستا مه‌لا محمد نادر برایم و، مامۆستا مه‌لا سلمان عمر گه‌ره‌وه‌یی‌و، مامۆستا مه‌لا سید اشرف عبدالجبار به‌رزنجه‌یی و، مامۆستا مه‌لا عمر موسی حادێ‌ دۆله‌مه‌ری.