یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
كه‌لار : ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیان مامۆستایانی ئاینی سنوری ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2012 : 13:10:11
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

له‌میانه‌ی چالاكیه‌كانیان بۆ ساڵیادی 42 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایاندا رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 22/9/2012 شاندێكی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایانی ئاینی شاری كه‌لاریان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیان خزمه‌تیان به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و نه‌ته‌وه‌و خاكه‌كه‌یان كردووه‌

له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایانی ئاینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی زانایان ده‌ربری و به‌هه‌نگاوێكی ئیجابی و گرنگیان وه‌سف كرد له‌ پێناو ئاوێته‌بونی زیاتری یه‌كێتی زانایان و زانایانی ئاینی سه‌ربه‌رزی كوردستان

شایانی باسه‌ له‌و سه‌ردانانه‌دا به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌ به‌ڵێنیان به‌ زانایانی ئاینی دا كه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان هه‌میشه‌ هاوهه‌ڵوێست و پشتگیری زانایان بن و له‌ خزمه‌تكردنیان درێغی نه‌كه‌ن و بۆچون و پێشنیاره‌كانیان به‌هه‌ند وه‌ربگرن و كاری جدی و پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا جاسم كه‌لاری به‌رپرسی راگه‌یاندنی ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایان به‌سایتی زانایانی راگه‌یاند (( ئێمه‌ له‌و سه‌ردانانه‌ماندا هه‌وڵماندا مامۆستایانی ئاینی به‌ته‌مه‌نی سنوری ناوچه‌كه‌مان به‌سه‌ربكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ساڵانێكی دورو درێژه‌ خزمه‌تیان به‌ دین و گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان كردووه‌ و هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی هۆشیاركردنه‌وه‌و رۆشنبیركردنی میلله‌ته‌كه‌یاندا بون میلله‌ته‌كه‌مان له‌ زانسته‌كه‌یان سودمه‌ند بوون ))

شایانی باسه‌ شاندی ناوچه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لارو هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا جاسم كه‌لاری و مامۆستا مه‌لا محمد نجم الدین و مامۆستا مه‌لا علی حمه‌ صاڵح و مامۆستا مه‌لا ئه‌ركان محمد ئه‌ندامانی ناوچه‌ .