یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
ده‌ربه‌ندیخان : شاندێكی لقی گه‌رمیان مامۆستایانی ئاینی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2012 : 13:12:54
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 26/9/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا كه‌ریم فه‌ره‌ج و مامۆستا مه‌لا احمد محمد اسماعیل ئه‌ندامانی لێژنه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌ شه‌رعی یه‌كانی لق چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی دیاری شاری ده‌ربه‌ندیخانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌

له‌و سه‌ردانانه‌دا كه‌ مه‌به‌ست لێی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌نیه‌كان بوو له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی دا سه‌ره‌تا شاندی لق سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عزیز هۆرینیان كرد و له‌ ته‌ندروستیان كۆڵیه‌وه‌ و داوایان له‌ په‌روه‌ردگاركرد شیفای به‌خێری مامۆستا بدات و پشتگیری و پشتیوانی لقه‌كه‌یان بۆ دووپاتكرده‌وه‌و نابراویش خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری

هه‌ر هه‌مان رۆژو له‌و سه‌رداتنه‌ مه‌یدانیه‌یاندا شاندی لق سه‌ردانی چه‌ند مامۆستایه‌كی تری دیاری یان له‌وانه‌ مامۆستا مه‌لا عادل مه‌لا صاڵه‌ح و مامۆستا مه‌لا قادری شافعی له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ حاڵ و گوزه‌رانیان پرسی یه‌وه‌و رۆڵی به‌رێزانیان به‌رز نرخاند له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌و رۆشنبیركردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌و خزمه‌ت كردنیان به‌ ئاینی پیرۆزی ئیلام و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ خواستن " له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایانی ئاینی سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی لقیان كرد بۆ لای مامۆستایانی ئاینی و به‌ هه‌نگاوێكی ئیجابی و گرنگیان وه‌سف كرد له‌ پێناو ئاڵو گۆر كردنی بۆچونه‌كان و خستنه‌ روی پێشنیاره‌كاندا .