یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی ده‌رچووانی قوتابیانی په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/10/2012 : 13:58:17
قه‌باره‌ی فۆنت

روژی سێشه‌ممه‌ 2/10/2012 كاتژمێر 10ی به‌یانی، شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د شافعی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان، به‌شداری كرد له‌ مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی قوتابیانی په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامیه‌كانی به‌یانیان‌و ئێوارانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك‌و رانیه‌و ئاكرێ‌، له‌ هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ هه‌ولێر.

شایه‌نی باسه‌: وێرای ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف‌و وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی حكومی و حیزبی‌و، مامۆستایانی ئایینی‌و، نوێنه‌رانی زانكۆو په‌یمانگاكانی كوردستان, ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌ بوون.

ئه‌مه‌و له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌  به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی یه‌كێتی زانایان‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قوتابی‌و مامۆستایان كردو، هیوای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رده‌وامی بۆ خواستن‌و، پشتیوانی‌و ئاماده‌یی هاریكاری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی بۆ په‌یمانگای ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و, داوای له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كردو هیوای خواست كه‌ بتوانێ‌ به‌ زووترین كات بۆ ئه‌م پۆڵه‌ قوتابیه‌ شوێنی گونجاو ته‌رخان بكات.

شایانی باسه‌: پاشان له‌ لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه‌ خه‌ڵاتی لێژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگ به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی په‌یمانگاكه‌ دابه‌شكراو، له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو كرد.