یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
كه‌لار : چله‌ی ماته‌مینی به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌چوو
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/10/2012 : 10:54:17
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 3/10/2012 له‌هۆڵی بۆنه‌كانی شاری كه‌لار به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌به‌رپرسانی باڵای حیزبی و حكومی و زانایانی ئاینی و مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كارانی بواری په‌روه‌رده‌و حوێندكاران و كه‌سایه‌تی و دۆست و هاورێیانی له‌چێر ناونیشانی (( ساتێك له‌ حزوری په‌روه‌رده‌دا )) چله‌ی ماته‌مینی پێشه‌نگی په‌روه‌رده‌و فێركردن مامۆستا مسته‌فا ره‌شید به‌رێوه‌چوو ، و تێیدا چه ندین ووتارو برگه‌ پێشكه‌ش كران

شایانی باسه‌ له‌ مه‌راسیمه‌دا لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌بروسكه‌یه‌ك به‌شداری كرد كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی :

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

بۆ /لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیم

بابه‌ت / بروسكه‌ی ماته‌مینی

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ چل رۆژ له‌مه‌و پێش مامۆستاو پێشه‌نگی ره‌وتی په‌روه‌رده‌و فێركردن مامۆستا (مسته‌فا رشید حمید) به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردئه‌وه‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ،

به‌ره‌زابونمان به‌قه‌ده‌ری په‌روه‌رده‌گار ئێمه‌ له‌ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان جارێكی تر سه‌ره‌خۆشی خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌و كه‌س و كارو دۆست و هاوه‌ڵانی دووباره‌ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ،داواكارین له‌په‌روه‌ردگار جێگه‌ی مامۆستا به‌هه‌شتی به‌رین بێ و ئه‌مه‌ش دوا ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێ

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

 

لقی گه‌رمیانی

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

3/10/2012