یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
چۆن رۆژانه‌ ره‌مه‌زان ده‌گوزه‌رێنی؟
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/08/2010 : 12:49:15
قه‌باره‌ی فۆنت
ئا: ماڵپه‌ڕی زانایان

مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ی مرۆڤی موسڵمان، بۆ خۆخاوێنكردنه‌وه‌ له‌ ژه‌نگی گوناه‌و پاكبوونه‌وه‌ بۆ په‌روه‌ردیگاری مه‌زن.

بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ بگه‌یته‌ چڵه‌پۆپه‌ی ئیمانداری له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا، پێویسته‌ یه‌كه‌مین شت به‌ ده‌رگای ته‌وبه‌‌و گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌یت، هه‌ر بۆیه‌ش بانگی هه‌موومان ده‌كرێت: دۆستانی چاكه‌ وه‌رنه‌ پێش‌و بڕیاری چاكه‌كردن بده‌ن، ئه‌ی ئه‌وانه‌ش، كه‌ گوناه‌و سه‌رپێچیتان كردووه‌، ئێوه‌ش وه‌رن، ئه‌وانه‌ش كه‌ دڵیان به‌ سه‌رپێچی‌و شكاندنی فه‌رمانه‌كانی خوا بریندار بووه‌، هه‌مووتان وه‌رن ده‌رگا كراوه‌یه‌‌و، كه‌ره‌م‌و لێبووردنی خوا داده‌بارێت بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌ گوناه‌و، بۆ رزگاربوون له‌ داوی گوناه‌و هاتنه‌ گۆڕه‌پانی تۆبه‌كردن، كه‌واته‌ هه‌موومان ده‌بێ‌ یه‌كه‌م ئاشنابوونمان له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زان به‌ تۆبه‌كردن بێت.

بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌بێ‌ له‌ ره‌مه‌زاندا فێری سه‌بر‌و ئارامی ببین، سه‌برگرتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی گه‌رم‌و درێژدا شه‌یتان‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان فریومان نه‌ده‌ن، تا بتوانین له‌ ره‌مه‌زاندا مرۆڤگه‌لێكی سابیر بین‌و، دوای ره‌مه‌زانیش خۆڕاگر بین له‌سه‌ر هه‌ژاری‌و نه‌خۆشی‌و هه‌ر ناخۆشیه‌ك به‌سه‌رمانبێت، سابیر بین له‌ هه‌مبه‌ر هه‌موو خراپه‌یه‌ك كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵدێرمان ببات.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ‌ له‌ ده‌رگای نوێژكردن بده‌ین، دۆستی نوێژه‌ سووننه‌ته‌كان بین، ته‌راویح‌و وه‌تر‌و شه‌ونوێژ كارێكی سه‌ره‌كی مانگی ره‌مه‌زانمان بێت، تا بتوانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌رگریته‌وه‌، ناشتوانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌رگری تا به‌چاكی به‌ پیر نوێژه‌كانه‌وه‌ نه‌چیت، بۆیه‌ نوێژه‌كانت به‌ خشوعی‌و ملكه‌چی بكه‌، با فرمێسك به‌شێكی نوێژه‌كانت بێت، له‌وێوه‌ به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری دونیا‌و قیامه‌ت بڕۆیت، تا بتوانی وه‌ك رووباری به‌رده‌رگای ماڵ رۆژێك پێنج جار به‌ ره‌سمی خۆت بشۆیت‌و، سوونه‌ته‌كانیشت به‌رده‌وام بكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی پیسی‌و پۆخڵی‌و چڵكن‌و قڕێژه‌ لێت نزیك نه‌بێته‌وه‌.

ئه‌و جار به‌ره‌و مه‌یدانی خشوع بڕۆ، بیر له‌وه‌ بكه‌وه‌ چۆن خۆت له‌ هه‌مبه‌ر په‌روه‌ردیگاری مه‌زن ملكه‌چ كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌بده‌ زه‌عیفه‌ بیت، كه‌ گه‌وره‌‌و به‌ توانای له‌ ناو كۆمه‌ڵگا، ئه‌و به‌نده‌یه‌ بیت كه‌ به‌ تروسكایی به‌سه‌ر پردی سیرات بڕۆیت‌و، له‌ ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوا حه‌شرت بكرێت‌و، به‌ به‌ر شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازداریش بكه‌ویت، ئه‌و خشوعه‌ش پێویستی به‌ كۆمه‌ڵه‌ پێشه‌كی‌و فاكته‌رێك هه‌یه‌، ئاخر ده‌بێ‌ له‌ خوا بترسی، خۆشت بووێت، هه‌میشه‌ بیرت له‌وه‌ بێت، كه‌ ئاگاداری هه‌ناسه‌ی ناو دڵته‌، له‌ خۆشی‌و ناخۆشی له‌ بیرت بێت، ئه‌وجا ده‌گه‌یه‌ ئه‌و پله‌ی خشوعه‌.

به‌مه‌ش دۆستی زیكر به‌، با زیكر‌و یادی خوا هه‌میشه‌ زمانت ته‌ڕ بكاته‌وه‌، دڵت رووناك بكاته‌وه‌، له‌و كۆڕ‌و مه‌جلیسانه‌ دانیشه‌ كه‌ زیكر‌و یادی خوای تێدا ده‌گۆترێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ باشترین‌و پاكترین مه‌جلیسن، له‌وێوه‌ دڵه‌كان ئاوده‌درێنه‌وه‌، ئیمان گه‌شه‌ ده‌كات، ده‌روون پاك ده‌بێته‌وه‌، به‌ره‌و به‌ختیاری هه‌ردوو دونیا دڕۆیت.

ئیدی با قورئانخوێندن، شه‌و‌و نوێژ، ته‌راویح، دۆستی هه‌میشه‌یی ره‌مه‌زانمان بن، چه‌نده‌ ده‌توانی قورئان بخوێنه‌، زیكر بكه‌، ناوی خوا بهێنه‌، قسه‌ی خێر بكه‌.

نابێ‌ له‌ بیریشت بچێت ئه‌وانه‌ شتی كاتی نین، ده‌بێ‌ ئیستیقامه‌تت هه‌بێت، نه‌ براده‌رت نه‌ هه‌واو ئاره‌زووت، نه‌ هیچ شتێك نه‌توانێ‌ له‌ خشته‌ت ببات، ئه‌و رێگایه‌ی تۆ گرتووته‌ به‌ر، ده‌تكاته‌ سالیك، سالیكی رێگای راسته‌قینه‌ی به‌ره‌و خواچوون، نه‌كه‌ی له‌و رێگا راسته‌ لابده‌یت، نه‌ به‌ ئه‌ولا، نه‌ به‌ ئه‌ولا.

كه‌واته‌ ده‌پرسین: كێمان له‌ ره‌مه‌زان زیاتر قورئان ده‌خوێنین؟ چاكتر به‌ رۆژوو ده‌بین؟ زیاتر ده‌چینه‌ مزگه‌وت؟ نوێژه‌ ته‌راویحه‌كان ده‌كه‌ین؟ دڵمان پتر ئاو ده‌ده‌ینه‌وه‌؟ چه‌ند گه‌نجی غافڵ وه‌ ئاگا دێنه‌وه‌؟ چه‌ند گه‌نجی باش پتر خۆیان دڵسۆز ده‌كه‌ن؟ چه‌ند ئافره‌ت دڵیان زیاتر به‌ ئیمان ئاو ده‌ده‌نه‌وه‌؟ چه‌ند پیاو به‌خۆیان داده‌چنه‌وه‌‌و، له‌ ره‌مه‌زان ده‌بنه‌ دۆستی خوای ره‌مه‌زان؟

ئه‌وه‌ كرده‌وه‌كانی ئه‌و مانگه‌ وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه‌!.