یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌چه‌ند به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/10/2012 : 16:24:01
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ حاڵ و ته‌ندروستی مامۆستایان و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی یه‌كانی نێوان یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 11/10/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدولسه‌لام تاوگۆزی لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت و مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕی لق و مامۆستا مه‌لا فقی محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌ لقی گه‌رمیان سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د مه‌لا محمودی گۆبانیان كرد كه‌ دووچاری روداوی هاتوچۆ بوو شاندی لق له‌ ته‌ندروستی مامۆستای ناوبراویان پرسی یه‌وه‌و داواكاربوون له‌یه‌زدان شیفای به‌خێرو به‌په‌له‌ بۆ مامۆستا بنێرێت و به‌زوی چاك بێته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د سوپاسی شاندی لقی گه‌رمیانی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان ...

هه‌روه‌ها شاندی ناوبراو ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كوره‌كه‌ی سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری یه‌كێتی زانایانیان كرد و هیواخوازبوون خوای گه‌وره‌ شیفای به‌خێر بۆ عه‌بدولره‌حمانی كوری بنێرێت هه‌روه‌كو به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری  سوپاسی شاندی لقی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان و هه‌نگاوه‌كانی لقی به‌رزنرخاند كه‌ هه‌میشه‌ به‌ته‌نگ كێشه‌و خۆشی و ناخۆشیه‌كانی زانایانی ئاینی و كه‌س و كاریانه‌وه‌ بون .

هه‌رهه‌مان رۆژ شاندی لق له‌ مزگه‌وتی ئیمام عباس له‌ شاری كه‌لار سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا یوسفیان كرد كه‌ مامۆستایه‌كی خۆبه‌خشه‌و توانیویه‌تی خۆبه‌خشانه‌ ئه‌ركی مزگه‌وته‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆبگرێت شاندی لق سوپاسی ناوبراویان كرد كه‌ به‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی و له‌و كات و شوێنه‌ پێویسته‌دا توانیویه‌تی ئه‌و بۆشایی ئیداری یه‌ پربكاته‌وه‌و ئه‌ركی پیرۆزی مه‌لایه‌تی ئه‌نجامدا له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا یوسف خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری و به‌ڵێنی دا درێغی نه‌كات له‌ خزمه‌تكردن به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسوڵمانان

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌و سه‌ردانانه‌دا شاندی لق پشتگیری و پشتیوانی یه‌كێتی زانایانیان بۆ مامۆستایان دوپات كردوه‌ .