مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، كه وه‌ك مهشقو خولێكی په‌روه‌رده‌یی 30 ڕۆژه وایه، به هۆیه‌وه فێری دووباره به خۆداچوونه‌وه‌و له خواترسان ده‌بینه‌وه. وه‌ك شۆڕشێك وایه بۆ ڕاست كردنه‌وه‌ی ئاڕاسته پیچهوانهكانی ژیان‌و به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی ده‌ست له خۆ بهردانو ته‌مبه‌ڵی، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌لیكی زێڕینه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی ڕه‌فتارو نهریتو بیروباوه‌ڕ.
جگه‌ره وه‌ك خوێكو نه‌ریتێكی بێزراو له‌ڕوانگه‌ی دین‌و عه‌قڵه‌وه، مافی خۆیه‌تی له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م مانگه پیرۆزه دابنرێ، چونكه ئه‌م مانگه باشترین كاته بۆ واز لێ هێنانی، به‌تایبه‌ت كه نزیكه‌ی 15 كاتژمێر ڕۆژانه هه‌موو خواردن‌و خواردنه‌وه‌یه‌كی حه‌ڵاڵیش نابێ بخورێ‌و بخورێته‌وه.
چۆن واز له جگه‌ره ده‌هێنیت؟
بۆ واز هێنانی جگه‌ره له مانگی ڕمه‌زان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه:
1- بڕیار بده به یه‌كجاره‌كی جگه‌ره نهكێشیو به هیچ شێوه‌یه‌ك دوو دڵا مه‌به.
2- به دڵسوزانه‌و بێ هیچ گومانێك پشت به خوا ببه‌سته.
3- هه‌وڵا بده له‌م كاره‌تدا ته‌نیا نه‌بیت، به‌ڵكو كه‌سێكی جگه‌ره كێشت له‌گه‌ڵا دابێت‌و به‌یه‌كه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سوور تربن، تووشی بێ تاقه‌تی نه‌بن.
4- هه‌رده‌م بیر له زیانه‌كانی جگه‌ره بكه‌وه‌و له یادت بێت كه خوای گه‌وره له ڕۆژی دوایی ده‌رباره‌ی گه‌نجی‌و تهمهنو ماڵت پرسیارت لێ ده‌كات.
5- خۆت دوور بگره له‌و جگهرهكێشانهی نیازی وازهێنانی جگه‌ره‌یان نیه یان به‌سه‌ختی دهزاننو ده‌ستیان له خۆیان به‌رداوه‌ته‌وه.
6- هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانهكهتو هاوڕێ نزیكه‌كانیشت ئاگاداری بڕیارهكهتیان بكه‌وه، بۆ پشتیوانی لێكردن‌و هاندانی زیاترت، یان تا ئه‌وانیش چاو له تۆ بكه‌ن ئه‌گه‌ر به هه‌مان ده‌رد گرفتارن.
7- بڕیار بده ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه پێشتر به جگه‌ره‌ت ده‌دا، كۆی بكه‌یته‌وه‌و دوای مانگی ڕه‌مه‌زان دیاریه‌ك یان شتێكی تر بۆ ماڵه‌وه بكڕیت، یان بیده‌ی به هه‌ژارێك تابزانی ئه‌م پاره‌یه‌ی تائێستا به ههدهرتداوه ئێستا ماڵێك یان هه‌ر هیچ نه‌بێ كه‌سێك پێی دلخۆش بووه.
8- سه‌ردانی دكتۆری ددان بكه، تاددانهكانت له پیسیه‌كانی جگه‌ره خاوێن بكاته‌وه‌و (سواك) سیواك به‌كاربهێنه تا هه‌ست به بۆنی خۆش بكه‌یت.
9- له 3 مانگی یه‌كه‌می دوای وازهێنانی جگه‌ره، ئاره‌زووی كێشانی زیاتر ده‌بێت، دڵه ڕاوكێیشی به‌دوادا دێ، به‌ڵام ده‌بێ هیمهتو وره به‌رزی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌وه بێت‌و تا ده‌توانی خۆت به كارێكی سوود به‌خشه‌وه خه‌ریك بكه.
|