به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، مانگی هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان و خواپه‌رستی و دینداری، مانگی خێر و چاكه‌وه، به ده‌رفه‌ت ده‌زانین گه‌رمترین پیرۆزبایمان ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین و داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن ئه‌م مانگه ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌كمان.
بێگومان مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ به‌خۆداچوونه‌و نزیكبوونه‌وه‌ی زیاترمان له خوای گه‌وره، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی هه‌ڵده‌ینه‌وه تا به‌و هۆییه‌وه ره‌زامه‌ندی یه‌زدانی پاك به‌ده‌ست بهێنین.
هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان داواكارین له خه‌ڵكی خێره‌ومه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ندان به چاوی میهره‌بان و خۆشه‌ویستی سه‌یری ده‌وربه‌ریان بكه‌ن و ده‌ستی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دار درێژ بكه‌ن له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له بازرگان و دوكانداره‌كان ده‌كه‌ین، هاتنی ئه‌و مانگه پیرۆزه نه‌قۆزنه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی شتومه‌ك و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك، كه بێگومان ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی خوره‌وشت و شه‌ریعه‌تی ئیسلامه. له هه‌مان كاتیش‌دا داوا له داموده‌زگاكانی حكومی ده‌كه‌ین رێگه بگرن له هه‌ر بێ رێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌و مانگه پیرۆزه بكرێت و پێویسته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیش ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م مانگه‌یه بكه‌ن، تا به هه‌موو لایه‌كمان تایبه‌تمه‌ندی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان بپارێزین
جارێكی تر هاتتنی ئه‌و مانگه له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران
11ی ئابی 2010
1ی ره‌مه‌زانی 1431
|