یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
حاجیانی گه‌رمیان گه‌شتنه‌وه‌ خاكی نیشتمان
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/11/2012 : 12:22:22
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لاحه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان

سه‌رله‌ئێواره‌ی هه‌ینی به‌رواری 10/11/2012 و له‌ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه‌ سه‌رجه‌می حاجیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كه‌ ژماره‌یان ( 332) حاجی ده‌بوو گه‌شتنه‌وه‌ خاكی نیشتمان و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن كه‌س و كارو دۆست و ئازیزانیانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان تایبه‌ت به‌سایتی زانایان رایگه‌یاند كه‌ سوپاس بۆخوا پاش ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و به‌جێهێنانی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان ته‌واوی حاجیانی سنوری گه‌رمیان به‌سه‌لامه‌ت گه‌شتنه‌وه‌ نێوكه‌س و كاریان .. ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ج و عومره‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌مساڵ هیچ حاڵه‌تێكی مردن و نه‌خوازراو دووچاری حاجیانی سنوره‌كه‌یان نه‌بۆته‌وه‌و هه‌موویان به‌سه‌لامه‌تی گه‌راونه‌ته‌وه‌

شایانی باسه‌ هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌ پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی لێپرسراوی لق به‌وه‌كاله‌ت و مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێری لق و مامۆستا مه‌لا محمد غیدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار له‌ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار له‌گوندی به‌رلوت پێشوازییان له‌حاجیان كردو به‌گه‌رمی به‌خێریان هێنایه‌وه‌و هیواخوازبوون كه‌ خوای گه‌وره‌ نزاو پارانه‌وه‌و په‌رستشه‌كانیانی قبوڵ كردبێ .