یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
مامۆستا مەلا حەمەدەمین رواندزی كۆچی دوایی كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/11/2012 : 18:06:18
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمڕۆ ئێوارە مامۆستا مەلا حەمەدەمین رواندزی ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان كۆچی دوایی كرد.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێكە مامۆستا تووشی نەخۆشی ببوو، ئەمڕۆ ئێوارە كۆچی دوایی كرد، مامۆستا ماوەی زیاتر لە دە ساڵ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی (ئەنجومەنی ناوەندی) یەكێتی زانایان بوو، هەروەها بۆ ماوەی دە ساڵە ئەندامی لێژنەی باڵای فەتوای كوردستانە‌و، پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی (حاجی یەحیا) بوو لە هەولێر‌و، كەسایەتییەكی دیاری سنووری هەولێر‌ بوو، هەروەها لە رووی زانستی ئیسلامی‌و فیقهی ئیسلامییەوە كەسێكی بە توانا‌و لێهاتوو بوو، بە درێژایی تەمەنی خۆشی هەر خەریكی دەرس گووتنەوە پێگەیاندنی قوتابیانی شەرعی‌و فەقێیانی مزگەوت بوو، بە سەدان كەس لەسەر دەستی ئەو مامۆستا بەڕێزە فێری زانستی شەرعی بوونە‌و، لە خزمەتی ئەویان خوێندووە‌و، بە دەیان كەسیش لەسەر دەستی ئەو، خوێندنی شەرعییان تەواو كردووە‌و، ئیجازەی مەلایەتییان وەرگرتووە. هەروەها خاوەنی چەند كتێب‌و نووسراوێكە‌و، لە رووی ئەدەبیشەوە چەندین شیعر‌و هۆنراوەی ئایینی‌و نەتەوەیی‌و كۆمەلایەتی هەیە.

شایانی باسە لە میانی شووشتن‌و ناشتن‌و بە خاكسپاردنی مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان بە یاوەری شێخ نیاز راغب بەرپرسی لقی هەولێر‌و ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی یاوەری تەواوی رێورەسمەكان بوو.

لە وتەیەكیدا لە كاتی ناشتنی تەرمی مامۆستا، بەڕێز سەرۆكی یەكێتی زانایان باسی لە رۆَل‌و خەباتی مامۆستای كۆچكردوو كرد‌و، تیشكی خستە سەر قۆناغە گرنگەكانی ژیانی مامۆستا، كە هەموومان شانازی پێوە دەكەین‌و، ئێستاش وەفاتەكەی بۆ ئێمە كەلێنێكی گەورە دروست دەكات.

خوای گەورە بیبوورێت‌و، غەرقی رەحمەتی خۆی بكات‌و، سەبووری خانەوادەكەشی بدات.