16 ڕێنمایی پزیشكی له مانگی ڕه‌مه‌زان
ئا: ئه‌میر عه‌بدولسه‌تار گه‌ردی
جارێكی تر مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بووه‌وه به میوانی ماڵه‌كانمان، دڵی هه‌موومانی بۆ لای خۆی كه‌مه‌ندكێش كرده‌وه، وه‌رزی به‌هاری ڕۆحیانهتو بۆ خوا چوون، مانگی پاداشت‌و لێخۆشبوو‌ن له گوناهو تاوان.
ساڵانه له‌گه‌ڵا هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه، زۆر باس له ڕووه ئاینیه‌كه‌ی ده‌كرێت، به هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه، گرینگیه‌كی تایبه‌تیشی پێ ده‌ده‌رێ، كه به‌ڕاستی خۆشی مانگه‌كه زیاتر ده‌كات، وجۆشو خرۆشێكی تر ده‌خاته ناو مزگهوتو ماڵا‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه. به‌ڵام لایهنو ڕوویێكی تری مانگی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵا گرینگیه زۆره‌كه‌یشی كه‌چی كه‌متر باسی لێوه ده‌كرێ، كه ئه‌میش لایه‌نی ته‌ندروستیه‌و ده‌بێ به هه‌ند وه‌ربگیرێ، به تایبه‌ت كه مانگی ڕهمهزانو به‌ڕۆژوو بوون په‌رستشێكه به له‌شی مرۆڤ ئه‌نجام ده‌درێ.
كه‌واته چۆن ته‌ندروستیمان بپارێزین؟
ده‌كرێ به‌م 16 ڕێنماییه پزیشكیانه‌ی خواره‌وه چاكتر ئاگاداری ته‌ندروستی له‌شمان بین له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان:
1- (كلوا و اشربوا ولا تسرفوا) -الاعراف-
ئایه‌تێكی پیرۆزی قوڕئانه‌و ئامۆژگاری موسڵمانان ده‌كات: كه بخۆن‌و بخۆنه‌وه به‌ڵام بێ زیاده ڕه‌وی.
پابه‌ندی موسڵمان به‌م ئایه‌ته پیرۆزه به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، جگه له‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێكی خوداییه، له هه‌مان كات به‌پێی توێژینه‌وه‌كان مایه‌ی تهندروستیو له‌ش ساغیه.
2- (لايزال الناس بخير ما عجلوا الفطر)
فه‌رمووده‌یه‌كی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری خودایه‌و هانی زوو شكاندنی ڕۆژوو ده‌دات دوای گوێ بیست بوونی بانگی ڕۆژ ئاوا بوون (مغرب).
ئه‌م په‌له كردنه سوودێكی زۆری بۆ ڕۆژوه‌وانان هه‌یه، چونكه ڕۆژوه‌وان ئاو‌و هێزێكی زۆری له ده‌ست دهداتو پێویستی به قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌یه‌و دوا خستنی ڕۆژوو شكاندن ئه‌گه‌ری توشبوون به دابه‌زینی شه‌كره‌ی خوێن‌و دواتر له هۆش خۆ چوون زیاتر ده‌كات.
3- (اذا افطر احدكم فليفطر علي تمر)
له‌م فه‌رمووده‌یه پێغه‌مبه‌ر-دروودی خوای له سه‌ربێت- ده‌فه‌رموێ: به خورما رۆژوو بشكێنن.
ڕۆژوه‌وان هه‌روه‌ك چۆن پێویستی به ئاو هه‌یه بۆ شكاندنی تێنوویهتیهكهی، به‌هه‌مان شێوه پێویستیێكی زۆری به سه‌رچاوه‌یه‌كی شه‌كری هه‌یه بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بڕی له ده‌ست دراوی شه‌كری خوێن، شكاندنی ڕۆژوو به‌خورما بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شه‌كره له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه زۆر له بار‌و گونجاوه.
4- به دوو قۆناغ خواردن بخۆ
چونكه پێغه‌مبه‌ر-دروودی خوای له سه‌ربێت- له كاتی به‌ربانگ به‌یه‌ك جار خواردنی نه‌خواردووه، به‌ڵكو جارێك پاش بانگدان‌و به‌ر له نوێژ كردن هه‌ندێك خورمای خواردووه، دواتر پاش نوێژ كردن خواردنه‌كه‌ی ته‌واو كردووه.
شكاندنی ڕۆژوو نان خواردنه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه زۆر سوود به‌خشه، چونكه گه‌ده‌ی كه‌سی به‌ڕۆژوو به درێژایی ڕۆژ خاڵی بووه‌و پڕ كردنی به خواردنێكی زۆر‌و له یه‌ك كاتدا، زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خواردن به‌م شێوه‌یه وا ده‌كات كه‌متر بخورێ‌و هه‌ر به خواردنی ده‌نكه خورماكانی جاری یه‌كه‌م برسیه‌تی كه‌متر هه‌ستی پێ بكرێ.
5- ژه‌می ته‌ندروست هه‌ڵبژێره
ژه‌مێك بخۆ كه هه‌موو پێكهاته‌كانی خۆراكی تێدا بێت، به تایبه‌ت هه‌وڵا بده خۆت له زه‌ڵاته بێ به‌ش نه‌كه‌یت، چونكه واده‌كات زوو هه‌ست به تێر بوون بكه‌یت، به‌ڵام خۆت بپارێزه له هه‌موو جۆره‌كانی تیژی‌و ترشی‌و به‌هارات‌و خواردنی سوور كراوه، چونكه كرداری هه‌رس كردن گرانتر دهكهنو كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێ بۆ سه‌ر گه‌ده.
6- پارشێو بخۆ
پارشێو جگه له‌وه‌ی كه سوننه‌تێكی پیرۆزه، له هه‌مان كات وا ده‌كات كه‌متر هه‌ست برسی بوون‌و بێ تاقه‌تی‌و سه‌ر سوڕان تێنویه‌تی بكه‌یت.
7- بۆ ئه‌وه‌ی تێنوو نه‌بیت
بۆ ئه‌وه‌ی له كات ی به ڕۆژوو بووندا كه‌متر هه‌ست به تێنویه‌تی بكه‌یت: خۆت له خواردنی سوێر‌و ترش‌و تیژ‌و به‌ستوو ژه‌می به په‌له بپارێزه، بڕێكی ته‌واویش ئاو بخۆوه.
8- بۆ تووش نه‌بوون به به‌د خۆراكی
بۆ ئه‌وه‌ی تووشی به‌د خۆراكی نه‌بیت: زۆر گرینگی به خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌و زه‌ڵاته بده، كه‌متر شیرنه‌مه‌نی بخۆ.
9- دوای به‌ربانگ مه‌خه‌وه
خه‌وی دوای ڕۆژوو شكاندن‌و نان خواردن له‌ش بێ هێزو سست دهكاتو زیانی بۆ گه‌ده‌یش هه‌یه، بۆیه له‌م كاته مه‌خه‌وه، به‌ڵكو هه‌سته‌و بڕۆ بۆ ته‌ڕاویح.
10-واز له جگه‌ره بێنه
ڕه‌مه‌زان باشترین هه‌له بۆ واز هێنانی جگه‌ره، بهێله با خوێنت له جیاتی گازی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی ژه‌هراوی ئۆكسجینی پاك هه‌ڵمژێ.
11-تووڕه مه‌به
تووڕه بوون وا ده‌كات كه بڕێكی زۆری هۆڕمۆنی ئه‌درینالین له له‌ش ده‌ربچێ‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه جلیكۆجین له ناو جگه‌ر ببێ شه‌كری جلۆكۆزو به هۆیه‌وه هێزو توانایه‌كی زۆر له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌درینالین ببێته هۆی تووش بوون به جه‌ڵته‌ی دڵا، هه‌روه‌كو چۆن پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونیش كۆلیستڕۆلی ژه‌هراوی له له‌ش دروست ده‌كات.
12- ئافره‌تی دوو گیان‌و شیرده‌ر
پێویسته ئافره‌تی دووگیان‌و شیرده‌ر له دكتۆری پسپۆڕ مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ بۆ به‌ڕۆژوو بوونی یان به‌ڕۆژوو نه‌بوونی، جا ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بوو ده‌بێ زۆر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی بێت‌و هه‌موو ڕێنماییه‌كانی سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكات‌و جگه له‌مه‌یش ده‌بێ ماست‌و شیرهمهنیو ئاو زۆر بخوات‌و بخواته‌وه به‌تایبه‌تیش ئافره‌تی شیرده‌ر، هه‌روه‌ها چهوریو شیرنه‌مه‌نیش كه‌م بكاته‌وه.
13- به نه‌رمی منداڵه‌ت له‌سه‌ر ڕۆژوو ڕابێنه
منداڵا زۆر به برسیهتیو تێنویتی تێكده‌چێت، بۆیه نابێ به‌زۆرو به لێدان‌و ته‌مه‌نی زۆر بچووكه‌وه ڕۆژوویان پێ بگیرێ، تا تووشی درۆ كردن نه‌بن، یان له ژێر فشاری برسیهتیو تێنوویه‌تی له‌ڕقی گه‌وره‌كانیان به‌نهێنی شت بخۆن‌و بخۆنه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ به ڕاهێنانو نهرمیو سۆزه‌وه بێ.
ده‌بێ له نزیكه‌وه چاودێری منداڵی به‌ڕۆژوو بكرێ نه‌وه‌ك ته‌ندروستی تێكبچێت، یان زۆر هیلاك ببێت، له كاتی توشبوونی منداڵه‌كه به نه‌خۆشی شه‌كره یان كه‌م خوێنی یان نه‌خۆشیه‌كانی میزڵدان نابێ به‌ڕۆژوو ببێ.
14-( فمن كان منكم مريضا او علي سفر فعدة من ايام اخر)- البقره-
میهرهبانیو مۆڵه‌تێكی خواییه بۆ نه‌خۆشان ڕێبواران كه ڕێگه‌یان پێدراوه به ڕۆژوو نه‌بن، بۆیه نابێ خۆیان هیلاك بكهنو له كاتی نهخۆشیو ڕێكردندا ببن، مه‌گه‌ر خۆیان بزانن كه كاریگه‌ری نیه به‌سه‌ریانه‌وه‌و ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن.
15- نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان‌و به‌ڕۆژوو بوون
پێویسته به‌ر له به‌ڕۆژوو بوون ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی درێژخایه‌ن -شه‌كره، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، نه‌خۆشیه‌كانه دڵ، .. هتد- یان لیێه، سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت به‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی بكات، تا مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرێ به‌ڕۆژوو نه‌بێ.
16- نه‌خۆشی به‌د هه‌رسی
مانگی ڕه‌مه‌زان چاره‌سه‌رێكی چاكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی به‌د هه‌رسی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشیه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشی تره‌وه بوو وه‌ك كولك-قرحه-ی مه‌عیده‌و دوازده‌گرێ، ده‌بێ خۆین بپارێزن پاڵه‌په‌ستۆی دهروونیو خواردنی به‌هارات.
|