یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی شاره‌زوور‌و ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/11/2012 : 11:15:00
قه‌باره‌ی فۆنت

1.ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری ( 20/ 11/2012 ) وه‌فدێكی هاوبه‌شی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان و ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ به‌ڕێز (م.عبدالحمید)و  كارگێڕانی لق به‌ڕێزان (م.عبدالرحیم  و م.شێخ تاهیر)و به‌ڕێز (م.صلاح الدین) به‌رپرسی ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی مه‌كۆی سید صادقی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد، و له‌لایه‌ن  به‌رپرسی بازنه‌كان و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه‌ زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازی له‌ وه‌فدی یه‌كێتی زانایان كرا.

له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا له‌لایه‌ن جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ به‌ڕێز (م.عبدالحمید)وه‌ تیشك خرایه‌ سه‌ر زه‌رووره‌تی پێكه‌و ژیان و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتری له‌كاری باش ونرخاندنی هه‌وڵ و هیمه‌تی باش، كه‌ له‌ خزمه‌تی خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، وه‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی زانایانیان به‌رز نرخاند و، سوپاسی جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان كرد، كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی پشتیوانی له‌ مانگرتوانی كوردانی باكوور وه‌كو یه‌كێتی زانایان به‌شداری باشیان كردوه‌و، وتارێكی كاریگه‌ریان پێشكه‌ش كردووه‌، دواتر وه‌فدی زانایان به‌ڕێزو حورمه‌ته‌وه‌ به‌ڕێكران.

2.هه‌رهه‌مان وه‌فدی هاوبه‌شی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان و ناوچه‌ی سید صادقی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ناوچه‌ی سیدصادقی (بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌كوردستانی عێراق)یان كرد و، له‌لایه‌ن كارگێران وئه‌ندامانی ناوچه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ وه‌فدی یه‌كێتی زانیان كرا و، له‌ دانیشتنێكی دۆستانه‌دا له‌لایه‌ن جێگری به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانه‌وه‌، باسی هاوكاری و پێكه‌وه‌ژیانی كرد له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌و ڕێكخراوو حیزب ولایه‌نه‌كانی كوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌قامگیری بچه‌سپێت.

له‌به‌رانبه‌ردا ناوچه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دڵخۆشی خۆیان بۆ ئه‌م جۆره‌ سه‌ردانانه‌ ده‌ربڕی و، به‌ڕێزه‌وه‌ وه‌فدی زانایانی به‌ڕێكرد.