له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی له سۆران بڵاوی كردۆته‌وه‌و، وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی زانایان هاتووه:
ته‌حه‌دا ئه‌كه‌م به به‌ڵگه بسه‌لمێنن كه من ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌م به‌كارهێنا بێت (لڤین سووكایه‌تی به ئایین و موقه‌ده‌سات و خوا و پێغه‌مبه‌ر كردووه) یان (لڤین جنێوی به ئایین داوه).!.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی روونکردنه‌وه‌که‌یه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی بۆ به‌ڕێزانی ستافی گۆڤاری لڤین
له سه‌ر وتاری ژماره (135) ی گۆڤاره‌كه‌تان كه له به‌رواری 10-8-2010 ده‌رچووه، بابه‌تێكتان بڵاو كردووته‌وه كه گوایه به‌نده مینبه‌ری مزگه‌وتم بۆ مه‌رامی حیزبی و لێدانی گۆڤاره‌كه‌تان به‌كار هێناوه و بوختانم به گۆڤاره‌كه‌تان هه‌ڵبه‌ستووه. بۆیه به پێویستم زانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌پێشكه‌شی ئێوه و خوێنه‌رانی به‌ڕێزی گۆڤاره‌كه‌تان بكه‌م.
من وه‌ك هه‌موو وتارخوێنێكی تری كوردستان خۆم به خزمه‌تكار و به‌رگریكاری ئایین و نیشتمانی گه‌له‌كه‌م ده‌زانم، وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم ئه‌و شتانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاتماندایه بۆ خه‌لكی به شه‌ره‌فی كوردستان بخه‌مه روو. وه له‌م پێناوه‌شدا هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك به‌دی بكه‌م له هه‌ر تاكێك و لایه‌نێكی ئه‌م نیشتمانه كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌ینێت په‌نجه‌ی ده‌خه‌مه‌سه‌ر. جا ئه‌م لایه‌نه له ناو ده‌سه‌ڵات بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، وه هه‌موو خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی ئه‌م ناوچه‌یه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له وتاره‌كانی من ئاماده ده‌بن شایه‌دی ئه‌م راستیه‌ن كه چه‌ندین جار ره‌خنه‌ی توندم ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات گرتووه، نه‌ك ته‌نها ده‌سه‌ڵات به‌لكۆ ره‌خنه‌م له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه گرتووه كه ده‌یانه‌وێت هه‌ستی خه‌ڵكی موسلمانی كوردستان بریندار بكه‌ن یان زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی بگه‌یێنن جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوو بێت یان له ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌ك دابێت.
ئێوه له سه‌روتاره‌كه‌تاندا جه‌خته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه من بوختانم به لڤین كردووه. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی كه راستیه‌كه‌تان بۆ روون بكه‌مه‌وه داوایه‌كی برایانه له ئێوه و له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه له هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردستان ده‌كه‌م،پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان زانیاری ته‌واو و راست و دروست له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه وه‌رگرن،له هه‌مان كاتدا با سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كانتان باوه‌ڕ پێكراو بێت ئنجا بابه‌ته‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه. نه‌ك ته‌نها به پشت به‌ستن به ته‌له‌فۆنی كه‌سێكی نه‌ناسراو و نابه‌رپرس بوختان بۆ خه‌ڵك هه‌ڵبه‌ستن. چونكه بوختان هه‌ر بوختانه، چ یه‌كێك به لڤینه‌وه بكات یان لڤین به یه‌كێك هه‌ڵبه‌ستێت. وه بۆ زانیاری به‌ڕێزتان حه‌ز ده‌كه‌م بزانن من هیچ كات باس له شتێك ناكه‌م كه به خۆم نه‌یبینم و زانیاری ته‌واوم له‌سه‌ری نه‌بێت. وه پێم خۆشه راستی ئه‌و زانیارییه هه‌ڵانه‌ی كه بڵاوتان كردووته‌وه له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا روون بكه‌مه‌وه:
1- ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له وتاره‌كه‌مدا له لڤینم گرتووه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌نه‌بوون كه له هه‌مان وتاردا له ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاكانی تری راگه‌یاندنم گرتووه. كه‌چی ئێوه منتان به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه گوایه من وتاری هه‌ینیم بۆ مه‌رامی حیزبی به كار هێناوه، ده‌بوو ئه‌و براده‌ره دڵسۆزه‌تان باسی ئه‌م خاڵه‌شی كردبا ئه‌گه‌ر راستگۆیه.
2- ئه‌و براده‌ره ئه‌گه‌ر خۆی به راستگۆ و دڵسۆزی خوا و موقه‌ده‌ساتی میلله‌تی كورد ده‌زانێت ده‌بوایه راستیه‌كه وه‌ك خۆی گه‌یاندبایه ئێوه، نه‌ك شه‌یتان ئاسا (لا تقربوا الصلواه) بڵێت و (و انتم سكری) ش پشتگوێ بخات. ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه به‌لكۆ راستیه‌كه‌ی كردووته بوختانێكی زه‌ق ئنجا پێشكه‌شی ئێوه‌ی كردووه، ئێوه‌ش زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌م بوختانه‌تان وه‌ك خۆی بڵاو كردووته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێشه‌كیه‌كی بوختان ئامیز و پڕ له سوكایه‌تیتان بۆ مامۆستایانی ئایینی داڕشتووه.
3- من به شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌خنه‌م له‌و ده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندن گرتووه كه كه‌ش و هه‌وای ئازادی كوردستان ده‌قۆزنه‌وه بۆ لێدان و له‌كه‌دار كردنی ره‌وشت و ئایین و پێغه‌مبه‌رانی خوا و ته‌نانه‌ت خودی خوای پاك و بێگه‌ردیش. هه‌روه‌ها بابه‌تی وا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه زیان به یه‌كڕیزی گه‌لی كورد ده‌گه‌یینن. وه وابزانم ئه‌مه‌ش راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئێوه و هه‌موو خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان له من چاكتر لێی ئاگادارن.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌م وتووه لڤین سووكایه‌تی به ئایین و خوا و پێغه‌مبه‌ر كردووه. ئه‌وه‌ی من وتوومه ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه وتوومه لڤین بابه‌تێكی بڵاو كردووته‌وه كه له‌گه‌ل ئه‌و باردۆخه‌ی ناسكه‌ی كوردستانی پێدا تێپه‌ر ده‌بێت ناگونجێت و تووی دوو به‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی ده‌خاته نێوان گه‌لی كوردی به‌ش مه‌ینه‌تی زولم لێكراو. وه ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه و گۆڤاره‌كه‌شتان خۆ كه‌لامی خوای گه‌وره نیه كه هه‌ڵه‌ی تێدا نه‌بێت.
5- من ته‌حه‌دا ئه‌كه‌م ئێوه و ئه‌و براده‌ره‌ش كه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانتانه، به به‌ڵگه بسه‌لمێنن كه من ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌م به‌كارهێنا بێت (لڤین سووكایه‌تی به ئایین و موقه‌ده‌سات و خوا و پێغه‌مبه‌ر كردووه) یان (لڤین جنێوی به ئایین داوه).!
6- خوشبه‌ختانه وتاره‌كه‌م له لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتیه‌كی دلسۆز و خوشه‌ویست به شێوه‌ی ده‌نگ تۆمار كراوه، ئه‌وه‌ی تامه‌زرۆی بیستنی راستیه‌كانه و گومانی له راستیه‌كان هه‌یه ئه‌توانی گوێ بیستی بێت.
7- ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن ئێوه گۆڤارێكی سه‌ربه‌خۆ و راستگۆن، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له بابه‌ته‌كه بكۆڵنه‌وه و زانیاری راست و دروستی له‌سه‌ر كۆ بكه‌نه‌وه ئنجا بیخه‌نه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی هێچ كه‌س و لایه‌نێك له‌كه‌دار نه‌كرێت.
8- پێم سه‌یره له كاتێكدا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌تان له كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده باس له‌وه ده‌كات كه له زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر و دهوك باسی لڤین كراوه هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌س وتاریان له‌سه‌ری نوسیوه. باشه ئێوه هیچتان ده‌ست نه‌كه‌وت به‌رگری پێ له خۆتان بكه‌ن ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت بوختان بۆ من هه‌ڵبه‌ستن.!!؟
9- تا ئێستا وام ده‌زانی لڤین له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و هه‌واڵه‌كانیدا راستگۆیه و جێی متمانه‌ی خوێنه‌رانه، به‌ڵام له‌مه‌و دوا نیشانه‌ی پرسیار ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و بابه‌تانه‌ی كه له گۆڤاره‌كه‌تان بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
وه له كۆتاییشدا ده‌پرسم: راستگۆیی و به‌دواداچوونی رووداوه‌كان لای لڤین چیه.!؟
پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی
له گه‌ڕه‌كی سه‌رۆچاوه / سۆران
11/8/2010
تێبینی: ده‌قی وتاری مامۆستا به تۆماركراوی له لامان هه‌یه. |