لقی گه‌رمیان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار به‌سه‌رده‌كاته‌وه
دانا ملاحمهأمین_گه‌رمیان/
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 12/8/2010 شاندێكی لقی گه‌رمیان كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان م.ملاحمهأمین كلاری لێپرسراوی لق و چه‌ند كارگێر لق و ناوچه‌یه‌ك و م.عوسمان ساڵح ئه‌ندامی فتوا سه‌ردانی مامۆستا ملا تاهر قمر حسینی به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاریان كرد كه ماوه‌یه‌كه باری ته‌ندروستی تێك چووه‌و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامدابوو. شاندی ناو براو هیوای ساغ و سه‌لامتیان بۆ خواست و داوایان له خوای گه‌وره كرد شیفای به‌خێرو به‌په‌له‌ی مامۆستا بدات بۆ خزمه‌تی دین و گه‌ل و نیشتمان ... له به‌رامبه‌ریشدا م.تاهر قمر خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و به‌سه‌ر كردنه‌وه‌یه ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان كرد.
كۆمه‌ڵێك له فه‌قێیانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ردانی لقی گه‌رمیان ده‌كه‌ن
دانا ملا حمه‌أمین__گه‌رمیان/
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 11/8/2010 كۆمه‌ڵێك فه‌قێی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانیان كرد به‌مه‌به‌ستی دامزراندنیان وه‌كو مه‌لای ڕه‌مه‌زانی له گوند‌و شارۆچكه‌كانی گه‌رمیاندا... سه‌ره‌تا لێپرسراوی لق و كارگێڕان زۆر به گه‌رمی به‌خێریان هێنان و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ردوامیان بۆ خواستن . و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و یارمه‌تییه‌كیان پێدان له به‌رامبه‌ریشدا فه‌قێكان زۆر سوپاسی لێپرسراو و كارگێڕانی لقیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازی و به‌ده‌مه‌وه هاتنه‌یان.
|