یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
وه‌زیری ئه‌وقاف داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ بۆ ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/08/2010 : 10:28:34
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داوا له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كات، ده‌رماڵه‌ بۆ
مامۆستایانی‌ ئایینی‌ خه‌رجبكرێت.

(كامیل حاجی‌ عه‌لی‌) وه‌زیری‌ ئه‌وقاف‌و كار‌وباری‌ ئایینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆی‌ ڕوونكرده‌وه‌، داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كردووه‌، كه‌ پێشنوێژو وتاربێژان وه‌كو به‌رپرسی‌ به‌ش ئه‌ژمار بكرێن‌و هاوشێوه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌ت، ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رجبكرێت.

وه‌زیری‌ ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، مامۆستایانی‌ ئایینی‌ به‌تایبه‌ت پێشنوێژه‌كان، چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌مزگه‌وته‌كاندان‌و چه‌ند كه‌سێكیشیان له‌ژێر ده‌ستدایه‌‌و شه‌وو ڕۆژ له‌خزمه‌تی‌ خه‌ڵكدان، بۆیه‌ ڕه‌وایه‌ جۆرێك له‌ده‌رماڵه‌یان بۆ خه‌رجبكرێت.

وتیشی‌:" هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند جارێك ئه‌و داواكاریه‌مان له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كردووه‌، به‌ڵام هێشتا به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه‌و چاوه‌ڕوانی‌ وه‌ڵام ده‌كه‌ین له‌وباره‌یه‌وه‌".