یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
چه‌مچه‌ماڵ: شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/12/2012 : 15:06:17
قه‌باره‌ی فۆنت

 

 ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ

 

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 12/12/2012 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ ها‌وڕێیه‌تی هه‌ر یه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی ‌و مامۆستا نجم الدین ‌وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان كرد.

ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا سه‌ردانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانیان كرد ‌و، له‌لایه‌ن لێپرسرا‌وی لق مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی ‌و كارگێڕانی لقه‌‌وه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێ كرا‌و، له‌ دانیشتنێكی یه‌ك كاتژمێریدا چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ زانایانی سنوره‌كه‌ ‌و نا‌وچه‌كان ‌و چالاكیه‌كانی لقی چه‌مچه‌ماڵه‌‌وه‌ تا‌وتوێ‌ كرا‌و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی زۆری كرد له‌ لقی چه‌مچه‌ماڵ ‌و هیوای هه‌‌وڵ ‌و لێبڕانی زیاتری بۆ خواستن .

 

د‌واتر شانده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایان به‌ یا‌وه‌ری زانایانی لق سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌‌وقافی گه‌رمیان (مامۆستا مه‌لا مسته‌فا) ‌و به‌ڕێز قائمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ (مامۆستا تارق رشید) یان كرد ‌و له‌ هه‌رد‌و دانیشتنه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌‌وه‌ له‌ ڕێزگرتنی زانایانی ئایینی ‌و دابین كردنی پێویستی یه‌كان له‌ ده‌رماڵه‌ ‌و زه‌‌وی ‌و هه‌ر مافێكی تری زانایان ‌و باس له‌ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌‌وایه‌تی زانایانی ئایینی كوردستان كرا‌و هه‌‌وڵ ‌و تێكۆشانه‌كانی زانایان به‌رز نرخێندرا .

 

د‌واتر سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ مه‌راسیمی كۆتایی هێنان به‌ خولێكی كۆمپیوته‌ر ‌و ئینته‌رنێتدا كه‌ لقی چه‌مچه‌ماڵ بۆ (20) زانای ئایینی كردبۆ‌وه‌ ‌وتارێكی زۆر به‌پێزی پێشكه‌ش كرد ‌و سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی بڕ‌وانامه‌كانی كرد ‌و به‌ڵێنی دا به‌ ئاماده‌بوان كه‌ یه‌كێتی زانایان به‌رنامه‌ی چڕ ‌و تۆكمه‌ی ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی زانایانی به‌ڕێز ‌و هه‌رگیز درێغی ناكات له‌ هه‌ڵوێستی كوردانه‌ ‌و موسڵمانانه‌ی خۆی ‌و هه‌‌وڵی زیاتر ده‌دات بۆ یه‌كخستنی سه‌رجه‌م زانایانی كوردستان ‌و ئا‌وێته‌ بو‌ون ‌و په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆڕبه‌ند ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی جیهانی ئیسلامی كه‌ كار ده‌كه‌ن له‌ بواری فه‌توا‌و لێكۆڵینه‌‌وه‌ی زانستی .