راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا صادق گرتكی زانای ئاینی پایه به‌رزی میله‌ته‌كه‌مان،
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
[به‌ناوی خوای مه‌زن و دڵۆڤان ]
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
برای به‌رێزمان مامۆستا مه‌لا زرار گرتكی
به‌رازیبوون به قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره ، خه‌فه‌تبار بووین به هه‌واڵی كۆچی دوایی بابی به‌رێزتان زانای ئاینی دیار وگه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان،[مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا صادق گرتكی] كه دوای ته‌مه‌نێكی دووروو درێژ له خزمه‌ت كردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێگه‌یاندنی چه‌ندین زانای ئاینی دیار له كوردستان و سه‌رانسه‌ری عیراق و بڵاو كردنه‌وه‌ی زانسته ئیسلامی و شه‌رعیه‌كان له نێو خوێندنگاكانی ئاینی گه‌لانی موسوڵمان، سه‌ره‌رای چه‌ندین ساڵ دهربهدهریو ئاواره‌یی و چه‌شتنی مه‌ینه‌ت ئازاره‌كان له پێناو گه‌له سته‌م لێكراوه‌كه‌ی گه‌لی كوردی موسڵمان،به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌ناوی خۆمان وسه‌رجه‌م زانایانی ناو شاری هه‌ولێر و ده‌ورو به‌ری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جه‌نابتان و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاو به‌شی خه‌متان ده‌زانین، تكاكارو خوازیارین له په‌روه‌ردگاری مه‌زن سێبووری وئارامیتان بدات وخوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان |