یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6ی سۆرانی یه‌كێتی ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/12/2012 : 12:45:51
قه‌باره‌ی فۆنت

راگه‌یاندنی لقی سۆران

به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن له‌ به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی 6ی سۆرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شاندێكی باڵای لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وكارگێرو ئه‌ندامان وبه‌رپرسی ناوچه‌كانی سۆران ودیانای یه‌كێتی زانایان، هه‌روه‌ها یاوه‌ری به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان كردو، له‌لایه‌ن به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ند به‌رێز سیروان كوێخا نجم وكارگێرو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران.

ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی بۆ به‌رێزیان، رۆلی زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌باشی له‌هه‌مبه‌ر پرسه‌ ئاینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌باره‌وه‌ كراو، هه‌ردولا جه‌ختیان له‌قوڵكردنه‌وه‌ی برایه‌تی وهه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌سیاسیه‌كانی كوردستان كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رگریكردن له‌ده‌ستكه‌وت ومافه‌ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان.

هه‌روه‌ك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندیش سوپاسی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی كردو، هیوای خواست به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاربن بۆزیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وهیواخوازبوون ئه‌وجۆره‌ به‌سه‌ركردنه‌وانه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامیان هه‌بێت له‌نێوانیاندا.