یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ سازدانی زنجیره‌ سیمینارێك سازده‌كات‌و شاندێكی لق سه‌ردانی شاعیرو كه‌سایه‌تی ناسراو (سه‌ید علی) ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/12/2012 : 14:23:13
قه‌باره‌ی فۆنت

 

راگه‌یاندنی لق

له‌ به‌رواری 17/12/12 20 له‌باره‌گای لق،به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا غه‌ریب‌و،به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی ئیداره‌ی راپه‌رین مامۆستا حمدامین كۆبونه‌وه‌یه‌ك  له‌گه‌ڵ  به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا عبدالله ی زه‌نگل به‌رێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و مه‌به‌ستی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر  ئه‌نجامدانی سیمینارێك بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زانایانی ده‌ڤه‌ری بیتۆین و پشده‌ر ، بۆ ئاشنا بوون له‌ ره‌وشی ئه‌مرۆو، كێشه‌و پێشهاته‌كان كه‌ زیاتر روو له‌ زانایان ده‌كات دواتر خه‌لكی تر، وه‌ زیاتر به‌رچاو روونی بدرێت به‌ مامۆستایانی ئایینی و له‌ گرفته‌ كانیان بكۆڵدریته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌ به‌رواری (18/12/2012)  ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لق‌و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای لق له‌ نیوه‌رۆخوانێكدا سه‌ردانی شاعیری ناوداری كوردستانی رۆژهه‌ڵات (ئیران) كاك سید علی یان كرد.

ئه‌مه‌و ناوبراو كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانی ژیانی فه‌قێیه‌تی خوێندووه‌و، تائێستا چه‌ندین شیعری میللی داناوه‌و، چه‌ندین شیعری له‌به‌ر ده‌ست دایه‌.