یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
خانه‌قین: ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی ی . ن . ك ده‌كات و چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/12/2012 : 14:27:39
قه‌باره‌ی فۆنت

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

له‌ درێژه‌ی كارو چاڵاكیه‌كانی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 11/12/2012 به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ و پشتگیری كردنیان، شاندێكی ناوچه‌ی ناوبراو به‌ یاوه‌ری تێبینه‌رایه‌تی وه‌قفی خانه‌قین سه‌ردانی خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی ئاینی هیدایه‌ی ئیسلامی كچانیان كرد له‌ قه‌زاكه‌ و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنگه‌كه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران.

شایانی باسه:‌ له‌و سه‌ردانه‌دا  پشتگیری پشتیوانی زانایان و ئه‌وقافیان بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و له‌ كێشه‌و كه‌م و كورتی و پێداویستی یه‌كانیان كۆڵینه‌وه‌، دواتر دیاری ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابیانی خوێندنگه‌كه‌دا دابه‌شكرا .

دواترو له ‌به‌رواری 13/12/2012 شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی 12 ی گه‌رمیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی شێركۆ میروه‌یس و ئه‌ندامیه‌تی چه‌ند كارگێڕ مه‌ڵبه‌ندێك ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی ناوچه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران.

ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌، هه‌ڤاڵ شێركۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه ن‌دی یه‌كێتی له‌ وته‌یه‌كدا رۆڵی زانایانی ئاینی به‌رزنرخاندو، پشتگیری و پشتیوانی خۆی و ستافی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی بۆ دووپاتكردنه‌وه.‌

دواتریش مامۆستا شێخ نجم هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان سوپاسی به‌رپرس و ستافی مه‌ڵبه‌ندی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان و گرنگیدان و بایه‌خیان به‌ زانایانی ئاینی و هیوای خواست په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان بدرێت له‌ پێناو خزمه‌تگه‌یاندن به‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی سنوره‌كه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

شایانی باسه‌ هه‌ر هه‌مان رۆژ و وه‌كو هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لق ئاگاداری ته‌واوی مزگه‌وته‌كانی سنوره‌كه‌ی كرده‌وه‌ به‌وه‌ی له‌ كاتژمێر ده‌ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌نگی قورئان به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ رۆحی پاكی 158 روفاتی ئه‌نفالكراو .

له‌ لایه‌كی تره‌وه،‌ له‌به‌رواری 14/12/2012 شاندێكی ناوچه‌ ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیان سه‌ردانی یانه‌ی وه‌رزشی خانه‌قینیان كردو به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی یانه‌كه‌وه‌ پێشوازی كران و" له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رپرسی ناوچه‌ باسی له‌ گرنگیدانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كرد ده‌رباره‌ی وه‌رزش و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان و له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی یانه‌كه‌ سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاندی زانایانیان كرد.