یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
سودان: مامۆستا مه‌لا خیرالله كاسكه‌یی به‌ پله‌ی نایاب ماسته‌رنامه‌كه‌ی ته‌واوده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/12/2012 : 16:35:16
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی سێشه‌ممه 18/12/2012 كاتژمێر (9) ی سه‌رله به‌یانی، گفتوگۆی ماسته‌رنامه‌ی به‌رێز نامۆستا مه‌لا خیرالله مه‌لا حه‌سه‌ن كاسكه‌یی له‌ كۆلێژی خوێندنی باڵای زانكۆی ئوم ده‌رمانی ئیسلامی له ولاتی سودان به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و ماسته‌رنامه‌كه له ژێر ناونیشانی (المسجد وأثره الدعوی فی كوردستان العراق- دراسة دعویة تحلیلیة‌) بوو، كه‌ لێژنه‌ی تویژینه‌وه‌ پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: دكتۆر محمد مضوی سلیمان سه‌رپه‌رشتیارو سه‌رۆكی لێژنه‌و، پڕۆفیسۆر محمد سید الشریف وه‌ك موناقیشی ده‌ره‌كی‌و، دكتۆر محمد ئا‌دم عیسی وه‌ك موناقیش ناوه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌: دوای گفتوگویه‌كی دوو كاتژمێری ماسته‌رنامه‌كه به پله‌ی (نایاب) په‌سه‌ند كرا.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین‌و هیواخوازین به‌رده‌وام بن له‌ كاروانی خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.