له راپرسیه‌كدا رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی بۆچوونیان وایه باراك ئۆباما موسڵمان بێت، له (11%) زیادی كردووه بۆ (18%).
ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وانه دوای ئه‌وه هات، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆی كرد، به‌وه‌ی موسڵمانان مافی خۆیانه له نزیك دوو تاوه‌ره روخاوه‌كه‌ی (11)ی سپتێمبه‌ر ناوه‌ندێكی ئیسلامی بكه‌نه‌وه، كه مزگه‌وتێكیشی تێدایه، كه به‌رپرسانی ناوچه‌كه رێگه‌یان پێداوه.
به پێی سه‌رژمێریه‌كی ناوه‌ندی (بی‌و) بۆ توێژینه‌وه، له ساڵی (2009) ته‌نها (11%)ی ئه‌مه‌ریكیه به‌شداربووه‌كان پێیان وابووه ئۆباما موسڵمانه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م رێژه‌یه بۆ (18%) به‌رز بۆته‌وه، له نێ, كۆماریهكانیش (34%) پێیان وایه ئۆباما موسڵمانه. سێیه‌كی به‌شداربووانیش پێیان وایه مه‌سیحیه، 43% پێیان وایه نازانن داخۆ ئۆباما له‌سه‌ر چ ئایینێكه.
چاودێران پێیان وایه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته پاڵنه‌ری سیاسی له پشته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئۆباما، هه‌ندێكیش له چاودێره موسڵمانه‌كان پێیان وایه ئه‌مه رێخۆشكردنه بۆ یادی 11ی سپتێمبه‌ر، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی دژانهتر ده‌ركه‌ون.
كۆشكی سپی پێی وایه ئه‌مه هه‌ڵمه‌تی سیاسه‌تمه‌دارانه به پشت به‌ستن به زانیاری چه‌واشه‌كارانه، جوشوا دوبویس راوێژكاری ئاینی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: له كاتێكدا ئۆباما مه‌سیحیه‌و، موماره‌سه‌ی ئایینی مه‌سیحی خۆی ده‌كات، به دڵنیاییه‌وه كه‌سانێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن درۆ‌و بوختان به سهرۆكو ئایین‌و به‌هاو باوه‌ڕی هه‌ڵببه‌ستن.
|