یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
هه‌ولێر: به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولوده‌وه‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ ساز كرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 27/01/2013 : 11:21:02
قه‌باره‌ی فۆنت

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عولا روستایی: دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی 23/1/2013  به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)‌و، به‌مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی یادی مه‌ولود، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ وه‌زیر‌و به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی‌و، شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، مامۆستایانی ئاینی‌و، كه‌سایه‌تی‌و، جه‌ماوه‌ری ئیسلام دۆستی شاری هه‌ولێر، ئاهه‌نگێكیان ساز كرد

 

سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز ده‌ستیپێكردو، دواتر وته‌ی به‌ خێرهێنان به‌ ناوی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف له‌ لایه‌ن به‌ڕێز شێخ قاسم به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقاف خوێندرایه‌وه‌. پاشان به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی كاك حاجی كامیل حاجی علی وته‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌یامی مه‌ولود پێشكه‌شكردو، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی گه‌یاندنی دروشمه‌ به‌رزه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، به‌گه‌وره‌ زانینی په‌یامبه‌ری ئیسلام كرده‌وه‌ 

 

پاشان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو په‌یامی زانایانی به‌ بۆنه‌ی له‌ دایكبوونی فه‌خری كائینات به‌ ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئیسلام به‌ ئاماده‌بووان راگه‌یاند، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگی ئه‌و یاده‌ له‌قۆناغی ئێستای گه‌له‌كه‌مان، به‌وه‌ی ئه‌ركه‌ هه‌مووان هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن، كه‌ یه‌كریزی نێو ماڵی كوردو برایه‌تی‌و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان‌و پێكه‌وه‌ژیان ببێـته‌ هه‌وێن‌و ئاسۆی هه‌میشه‌یی له‌ كوردستاندا. 

ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سروودبێژ، ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌سروودی ئاینی رازێنرایه‌وه‌‌و، بووه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.