یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
مه‌لیكی سعودیه‌.. جگه‌ له‌ ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایان كه‌س بۆی نییه‌ فه‌توا بدات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/08/2010 : 22:44:36
قه‌باره‌ی فۆنت
عه‌بدوڵا عه‌بدولعه‌زیز پاشای سعودیه‌ بڕیاری دا ته‌نها ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایان بۆیان هه‌یه‌ فه‌توا بده‌ن.

ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌لیكی سعودیه‌، ته‌نها ئه‌و فه‌توایانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ شتی ئاشكران، به‌و مانایه‌ی په‌یوه‌ستی به‌ هه‌موو خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ بۆ ئه‌م فه‌توایانه‌ ته‌نها ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایان بۆیان هه‌یه‌ فه‌توای لێبده‌ن، یان كه‌سێك شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ موفتی سعودیه‌ رێگه‌ی پێ بدات.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی زانایانه‌وه‌ به‌ باشه‌ پێشوازی لێكرا، چونكه‌ پێیان وابوو، ئه‌م بڕیاره‌ ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكی مه‌زن بۆ رێگه‌گرتن له‌و فه‌توا شازانه‌ی ده‌درێن چ ئه‌وانه‌ی فه‌توای تووند ده‌ده‌ن یان ئه‌وانه‌ی زیاد له‌ حه‌د ئاسانكاری ده‌كه‌ن، كه‌ له‌م دواییه‌ وه‌ك دیارده‌یه‌ك له‌ سعودیه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌مانه‌ هه‌میشه‌ گرفت بۆ هاووڵاتیانیش دروست ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌و زانایانه‌ پێیان وایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ره‌هه‌ندی زۆر شه‌رعی هه‌یه‌‌و، ده‌ره‌نجامی حاڵیبوونه‌ له‌ واقیع‌و، هه‌روه‌ها متمانه‌بوونه‌ به‌ زانایانی ئه‌و وڵاته‌.

جێی گووتنه‌، له‌ نێو زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به‌ مه‌رجه‌عێكی فه‌توا نابه‌ستن، زۆر جار فه‌توای دژ به‌ یه‌ك ده‌رده‌كرێت‌و، له‌ ئه‌نجامدا خه‌ڵك تووشی گرفت‌و دڵه‌ڕاوكێ‌ ده‌بێت.