یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
ده‌ربه‌ندیخان: ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) زیندو ڕاگیرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/02/2013 : 10:40:50
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 2/2/2013 له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانیان بۆ یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئاهه‌نگێكی شایسته‌و شكۆداری به‌رێوه‌برد.  سه‌ره‌تا ی ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند یایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان مامۆستا مه‌لا محمدی ئاوبار بیرپرسی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ووتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیمی پێشكه‌ش كردوو تیایدا به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌كی كردو سوپاسی ئاماده‌بوونی كردن و پاشان ووتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانه‌وه‌ پێشكه‌ش كراو تیایدا پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تی زانایان و لقه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ كردو هیوای خواسته‌ ئه‌و یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی خیرو خۆشی بۆ میلله‌ت و خاك و نیشتمانمان و هه‌روه‌كو ده‌ستخۆشیشی له‌ ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرد بۆ سازدانی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ ...  پاشان و هه‌رله‌و ئاهه‌نگه‌دا چه‌ندین ووتاری ئیمانی و سرودی ئاینی پێشكه‌ش كران و دیاری تایبه‌تی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتی زانایان كه‌ خۆی له‌په‌رتوكێكی به‌نرخی تایبه‌ت به‌ ژیان و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر ده‌بینیه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ (40) چل گه‌نجی قه‌زاكه‌ كرا و به‌دابه‌شكردنی شیرینی كۆتایی به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ هات. شایانی باسه‌ شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان جیاواز له‌ شاروشارۆچكه‌كانی تری كوردستان ساڵانه‌ له‌مانگی مه‌ولودا له‌كۆی مزگه‌وته‌كان و له‌ زۆرینه‌ی ماڵه‌كاندا مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ به‌رز راگرتنی یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد المصگفی درودی خوای له‌سه‌ربێت سازده‌كرێت و زانایانی ئاینیش به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌و به‌خۆشحاڵیه‌كی زۆره‌وه‌ به‌شدارێكی گه‌رم و گوری ئه‌و مه‌راسیمانه‌ ده‌بن و به‌ووتاره‌كانیان هۆشیاری ئاینی ده‌ده‌نه‌ هاوڵاتیان