ڕۆژنامه‌ی سان فڕانسیسكۆ كڕۆنیكڵ له ژماره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا له هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه: له‌ناو جه‌نجاڵ‌و قه‌ره‌باڵغی ئاهه‌نگێكی گۆرانی‌و مۆسیقادا له شاری ساراتوجای كالیفۆڕنیا ئاماده‌بوویه‌كی ئاهه‌نگه‌كه چوه‌ته سه‌ر پلیكانه‌كه‌ی ته‌خه‌ته‌ی شانۆكه‌و دواتر خۆی فڕێداوه‌ته خوارێ‌و گیانی ده‌رچووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆڵیسی كه‌رتی سانتاكلار بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرای كرد: كه له ئاهه‌نگێكی مۆسیقا‌و گۆرانی تیپی (سویل سیزون) له گۆڕه‌پانی مۆنتان وێنێری كه‌سێك به ناوی مایكڵا ئیدوارد بیكڵز كه‌ته‌مه‌نی 32 ساڵه له پلیكانه‌كانی ته‌خته‌ی شانۆكه له به‌رزایی 8 مه‌تر خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه‌و گیانی له ده‌ست داوه.
شایانی باسه یه‌كێك له ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه بۆ رۆژنامه‌كه گوتی: ئه‌م ڕووداوه دوای گۆرانیه‌كی تیپه‌كه ڕوویدا له ژێر ناونیشانی ( ئه‌و كاته‌ی بڕیارتدا )، هه‌ر له‌و كاته ئاهه‌نگه‌كه‌یان وه‌ستاند.
|