یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان زنجیره‌یه‌ك به‌سه‌ركردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2013 : 12:42:46
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان : سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 6/2/2013 به‌رێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا كۆمه‌ڵێك به‌سه‌ركردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌دات  سه‌ره‌تا به‌رپرسی لق به‌بۆنه‌ی یادی ئیعلانكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی كردو به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ستافی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازی كراو په‌یامی پیرۆزبایی لقه‌كه‌ی ئاراسته‌ كردن و ستافی مه‌ڵبه‌ندیش سوپاسی هه‌ڵویست و سه‌ردانی سه‌رۆكی لقیان كرد
 
 
 پاشان هه‌رهه‌مان رۆژ سه‌رۆكی لقی گه‌رمیان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان كرد له‌گه‌رمیان و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن خاتوو له‌میعه‌ پێشوازی كراو له‌و سه‌ردانه‌دا په‌یوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا تأكیدی لێ كرایه‌وه‌و به‌گه‌رمی به‌رێ كران.  دواتریش ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌رمیان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردو له‌لایه‌ن شێخ عبدالله أنور جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ پێشوازی كراو له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ چۆنیه‌تی و ئاستی خزمه‌تی زانایانی ئاینی كرا