یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ڤیستڤاڵی رێزلێنانی ساڵانه‌ی یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت) ئه‌نجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2013 : 12:57:31
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی: سه‌ر له‌ به‌یانی 5/2/2013 ڤیستڤاڵی یه‌كه‌می رێزلێنانی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای لێبێت) بۆ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
 
به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن‌و پێزانینی هه‌وڵ‌و ماندووبوونی سه‌رۆك‌و، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر، ئه‌مرۆ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڤیستڤاڵی یه‌كه‌می رێزلێنانی ساڵانه‌ی به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (درودی خوای لێبێت) بۆ به‌خشین‌و خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ساز كرد، هاوكات ئه‌مه‌‌و ڤیستڤاڵه‌كه‌ی تایبه‌ت كرد به‌ بواری فه‌توادان‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر
 
به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ زانایانی ئاینی‌و، كه‌سایه‌تییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، ئه‌كادیمیه‌كانی شاری هه‌ولێر‌و، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی‌و، وه‌زاره‌تی داد‌و، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و، پارێزگاری هه‌ولێر. ئه‌مه‌‌و له‌ میانه‌ی ڤیستڤاڵه‌كه‌ شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ئامانج‌و ته‌وه‌ره‌كانی ڤیستڤاڵی خسته‌ ڕوو تیشكی خسته‌ سه‌ر پێگه‌‌و كاریگه‌ری فه‌توادان‌و، ڕۆڵی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، ڕۆشنبیری‌و، ئاینی، هه‌روه‌ها پێشنیاری به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی كرد بۆ زیاتر تاوتۆێ كردن‌و رێكخستنی فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان
 
پاشان وته‌ی لێژنه‌ی فه‌توا له‌لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن نادر گردچۆتیاری خوێندرایه‌وه‌، كه‌ تیایدا كورته‌یه‌ك له‌ سه‌ر مێژو‌و هه‌وڵ‌و ماندوبوون‌و شێوه‌‌و په‌یڕه‌وی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد. پاشان وته‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عبدالله سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانیانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشكه‌ش كردو تێیدا وێڕای ده‌ستخۆشانه‌ی بۆ لقی هه‌ولێری یه‌كیـَی زانایان ته‌ئكیدی له‌ رۆڵی زانایانی ئایینی كرده‌وه‌‌و هه‌وڵ‌و كۆششه‌كانی زامایانی ئایینی به‌رز نرخاند.  پاشان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توا دابه‌شكرا.