یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
كه‌لار: له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ (36) زانای ئاینی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2013 : 12:59:41
قه‌باره‌ی فۆنت
دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان: ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 7/2/2013 به‌ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و كۆمه‌ڵێك له‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كانی یه‌كه‌ ئیداریه‌كان و زانایانی ئاینی و نوێنه‌رانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كان له‌شاری كه‌لارو له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌داو به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد ئه‌لموسته‌فا درودی خوای له‌سه‌ربێت ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هه‌ماهه‌نگی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی به‌خشیه‌ (36) زانای ئاینی به‌ئه‌زمون و پڕ خزمه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان
 
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردوو پاشان وتاری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری مه‌راسیم له‌لایه‌ن مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌و دواتریش وتاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز صلاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خوێنرایه‌وه‌و تیایدا ڕۆڵی زانایانی ئاینی له‌خزمه‌تكردن به‌ دین و گه‌ل و نیشتمان به‌رز نرخاندو له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌رجۆره‌ خزمه‌تێكی زانایانی ئاینی ده‌ربڕی
 
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی یه‌كه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌و له‌وته‌كه‌یدا سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكایه‌تی زانایان كرد بۆ سازدانی ئه‌و مه‌راسیمه‌و خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی به‌ئه‌ركی هه‌موولایه‌ك وه‌سف كردوو هه‌روه‌كو داواشی له‌سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ئاماده‌بوی مه‌راسیمه‌كه‌ كرد، كه‌ ڕۆڵ و مه‌كانه‌تی زانایانی ئاینیان له‌به‌رچاوبێت و پێویستی ڕێزلێگرتنیانی دوپاتكرده‌وه‌
 
پاشان له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عبدالحمید بێلوله‌یی پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه‌.پاشانیش وه‌كو به‌رنامه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ خه‌ڵات و بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌خشرایه‌ (36) زانای ئاینی پڕخزمه‌ت و به‌ئه‌زمونی پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی سنوری كه‌لارو كفری و خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخان. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری سه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌سایتی زانایان ڕایگه‌یاندو گوتی " به‌یارمه‌تی و هاوبه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌سوپاسه‌وه‌ ئه‌م مه‌راسیمه‌مان ڕێكخست و سوپاس بۆ خوا وه‌كو وه‌فایه‌ك ئه‌و خه‌ڵات و بڕوانامانه‌مان پێشكه‌شی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ كرد و به‌و ئومێده‌ی هانده‌رێك بێت بۆ خزمه‌تی زیاترو به‌رده‌وامبوونیان و بتوانین له‌داهاتوودا خزمه‌تی زیاترو فراوانتریان بكه‌ین"