یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
سۆران: به‌به‌شداری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مزگه‌وتی گوندی جاوه‌كه‌كرایه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2013 : 13:06:43
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی سۆران: له‌رێوره‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وبه‌رپرس وكارگێرو ئه‌ندامانی لق وناوچه‌كانی سۆران و چۆمان و دیانای یه‌كێتی زانایان وبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و دام وده‌زگاكان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی مامۆستایانی ئاینی وجه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه‌ مزگه‌وتی گوندی جاوه‌كه‌ له‌ناحیه‌ی سمیلان كرایه‌وه‌
 
 
له‌ وته‌یه‌كیدا به‌وبۆنه‌وه‌ كه‌ به‌رێز مه‌لاعبدالله مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌شی كرد، رۆل وبایه‌خی مزگه‌وتی له‌مه‌ڕخزمه‌تكردن وپێگه‌یاندنی كه‌سانی دیندارو رۆشنبیرو كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان بۆئاماده‌بوان خسته‌روو، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌خۆشه‌ویستی مزگه‌وت كرد له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه‌ كه‌به‌درێژای مێژووی ئیسلام خزمه‌تی به‌مزگه‌وت كردوه‌و خاوه‌ن هه‌لوێست وپه‌رۆش بوه‌ بۆمزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینیه‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی بیری ئاینی وخۆشه‌ویستی ئه‌وملله‌ته‌یه‌ بۆ لایه‌نی خواپه‌رستی ودینداری كه‌به‌رده‌وام جێگای شانازیمانه‌
 
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مه‌لامسته‌فا باپشتی، مه‌لاخدر خه‌لیفانی، مه‌لاخالد ئالانی، كارگێرو ئه‌ندامانی لق به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ئاماده‌ی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گوندی (به‌نۆكه‌ بوون) له‌ناحیه‌ی خه‌لیفان. 

ئه‌مه‌و له‌رێوره‌سمه‌كه‌دابه‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید وێرای ده‌ستخۆشی كردن له‌خه‌لكی گونده‌كه‌و پیرۆزبای به‌وبۆنه‌وه‌،كاریگه‌ری وبایه‌خی مزگه‌وتی له‌مه‌ڕ هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی موسولمان روونكرده‌وه‌و هیوای خواست كه‌هه‌مووكه‌س به‌چاوی حورمه‌ت وگه‌وره‌ییه‌وه‌ بروانێته‌ مزگه‌وت وشوێنه‌ ئاینیه‌كان كه‌هه‌میشه‌ خزمه‌تی گه‌وره‌یان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان پێشكه‌ش به‌مرۆڤایه‌تی كردوه‌.