یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
مامۆستا مه‌لا عبدالرزاق حمدامین رواندزی كۆچی دوای كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/02/2013 : 13:10:27
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی سۆران: پێش نیوه‌رۆی 9/2/2013 شه‌ممه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ مامۆستای ئایینی مه‌لا عبدالرزاق رواندزی پێش نوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی رواندز له‌ته‌مه‌نی 72سالیداكۆچی دوای كرد
 
شایه‌نی باسه‌ مامۆستای خوالێخۆشبوو یه‌كێك بوه‌ له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ته‌مه‌نی خۆی له‌خزمه‌تی ئاین ونیشتمان په‌روه‌ری به‌رێ كردوه‌و له‌و پێناوه‌شدا به‌ده‌ستی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی به‌شداربوونی له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی سالی 1987شاری رواندز له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ رووبه‌روی چه‌ندین ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری زیندان بۆته‌وه‌و هه‌رئه‌وه‌ش بوه‌ هۆكارو كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی كه‌ده‌ره‌نجام بوه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی
 
به‌و بۆنه‌وه‌ له‌رێوره‌سمێكدابه‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و به‌رپرس وكارگێران و ئه‌ندامانی لقی سۆران وناوچه‌ی رواندزی یه‌كێتی زانایان و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وبه‌رپرسانی دام و ده‌زگاكان و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه‌ ته‌رمی خوالێخۆشبوو له‌گۆرستانی گه‌رووی ره‌زان به‌خاك سپێردرا
 
 
له‌وته‌یه‌كیدا به‌رێز مه‌لاعبدالله مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای ده‌ربرینی هاوخه‌می وپرسه‌ی خۆی به‌بنه‌ماله‌ی خوالێخۆشبوو، كه‌سایه‌تی و گرنگی رۆلی زانایانی به‌گشتی له‌كۆمه‌لگای كوردی خسته‌روو هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به‌كه‌سایه‌تی وخه‌باتی مامۆستاداكه‌ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئاین ولات و نیشتمانه‌كه‌ی سه‌رفكردوه‌

هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی هه‌میشه‌ی شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی و یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید ئاماده‌ی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو بوون.